ئیسپانیاگرنگترین

باشترین راهێنەری لالیگا بەربژێرە بۆ ئەوەی لە شوێنی چاڤی ببێتە راهێنەری بارسێلۆنا

خوان لاپۆرتا و دیکۆ پێی سەرسامن

Yariga App

ئیمانۆل ئەلگواسیل بەربژێرە بۆ ئەوەی لە شوێنی چاڤی ئەرکی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا بگرێتە ئەستۆ.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ئیمانۆل ئەلگواسیل راهێنەری ریال سۆسیدادی ئیسپانی کە بە باشترین راهێنەری وەرزی رابردووی لالیگا دەستنیشانکرا، بەربژێری سەرەکییە بۆ ئەوەی شوێنی چاڤی هێرناندێز بگرێتەوە و ئەرکی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا بگرێتە ئەستۆ.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانە و دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە زۆر بە ئیمانۆل سەرسامن، کە ئەو راهێنەرە 52 ساڵانە ماوەی پێنج ساڵە راهێنەرایەتی سۆسیداد دەکات.

ئەلگواسیل راهێنەرایەتی تیپەی جیاوازەکانی ریال سۆسیدادی کردووە و وەرزی رابردوو بە باشترین راهێنەری لالیگا دەستنیشانکرا، پلەی چوارەمی بۆ سۆسیداد بەدەستهێنا، شێوازی یاریکردنی زۆر لەگەڵ بارسێلۆنا دەگونجێت و زیاتر پشت بە یاریزانان لاو دەبەستێت.

چاڤی تاوەکو هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە، بەڵام هاندەران لە ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی یانەکەیان ناڕازین، بلاوگرانا بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button