لە گەڕێ پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یاریزانێکی کورد دووانەی تۆمارکرد و دهۆکیش بە بردنەوەی لە نەجەف هاتە پلەی دووەمی ریزبەندی.
لە گەڕی پێنجەم لەکۆی نۆ یاریی 20 گۆڵ تۆمارکران واتە بە رێژەی 2.2 گۆڵ لە هەر یارییەکدا، دوو پێناڵتی هەژمارکران و دوو کاتی سووریش بە رووی یاریزانان بەرزکرانەوە.
ئەحمەد سەبری لەگەڵ نەفت دەستی بە گۆڵ کرد
ئەحمەد سەبری یاریزانی کورد لەگەڵ یانەی نەفت دەستی بە گۆڵ کرد و ئەو یاریزانە لە یاریی نەفت و کەرخ دوو گۆڵی بۆ یانەکەی کرد و بە ئەنجامی 2-2 لەگەڵ کەرخی میوانیان یەکسان بوون، ئەحمەد سەبری هاوینی رابردوو لە زاخۆوە پەیوەندی بە ریزەکانی نەفت کرد.
https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid029PF9YhxWXDnzYi2pVFQxbeU5Ks2wWwrUaVH3TBxQPPyTn83V8Q6MsSzKNCzVmCLfl
دهۆک دووەمە و رکابەریی قوە جەوییە دەکات
دهۆک تاکە یانەیە لەگەڵ قوە جەوییە لەم وەرزە لە خولەکە تووشی دۆڕان نەبووە، لەم گەڕەش لە یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە نەجەف و سەرهەنگ موحسینی بردەوە و بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ هاتە پلەی دووەم، تەنیا دوو خاڵ لە جەوییەی پێشەنگەوە دوورە.
محەمەد ساڵح گۆڵپارێزی دهۆک کە وەرزی رابردوو یاریی بۆ زاخۆ دەکرد، لەم وەرزە 450 خولەکە هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە و تاکە گۆڵپارێزە لەم وەرزە تۆڕی گۆڵەکەی نەهەژێنراوە.
نەفتی وەسەت تاکە یانەیە لەم وەرزە تاوەکو ئێستا تامی بردنەوەی نەکردووە، یاریی ئەم گەڕەی بەرامبەر زەوڕا ئەنجام نەدرا، نەفتی وەسەت لەکۆی چوار یاری تەنیا دوو خاڵی کۆکردووەتەوە.
https://www.facebook.com/ErbilSportClub1968/posts/pfbid0mcZJzhMNYwkio9MGMAzhEYuWKXcF28DBtUgmGbRvjX93p5HEpVLMYmfhE5hWwjdCl
هەولێر دەستپێکە خراپەکەی وەرزی رابردووی دووبارە کردەوە
هەولێر لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لەکۆی پێنج یاری تەنیا چوار خاڵی کۆکردووەتەوە، وەرزی رابردوو لەکۆی پێنج گەڕ تووشی سێ دۆڕان بوو تەنیا خاوەنی دوو خاڵ بوو، ئەم وەرزەش بە هەمان شێوە لەکۆی پێنج گەڕ تووشی سێ دۆڕان بووە، بردنەوەیەک و یەکسانبوونێكی هەیە و بە لە پێنج یاری تەنیا خاوەنی چوار خاڵە.
یانەکەی قەڵاومنارە لەم گەڕە لە یاریگای خۆی 2-0 بە زاخۆی میوانی دۆڕا، لە پلەی حەڤدەمی ریزبەندی تەنیا چوار خاڵی هەیە.
https://www.facebook.com/nawroz.sport/posts/pfbid06mzMqEYpAN3aVkHABdhQm6kY6z2Mttr9mH7nj5wg1i5BqMUqy5pTJ8jM4rHMqqK5l
نەورۆز بە بردنەوەی لە ئەمانەی بەغدا هاتە پلەی شەشەم
نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەم هەفتەیە لە بەغدا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئەمانەی بەغدای بردەوە، ئیبراهیم تۆمیوا هێرشبەری نەیجیری هەردوو گۆڵەکەی نەورۆزی کرد و یانەکەی سلێمانی بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ هاتە پلەی شەشەمی ریزبەندی.
https://www.facebook.com/Zakho.Sport.Club/posts/pfbid0gm1n8DePDTRsp5aaV1262BV9724dMfcmLNpPiBZiTpWRTFoQbsKGJWTAC6g4Zc9pl
زاخۆ گرێکوێرەی سەرکەوتنی کردەوە
زاخۆ دوای چوار گەڕ چاوەڕوانی، ئەم هەفتەیە یەکەم بردنەوەی لەم وەرزە بەدەستهێنا، لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە هەولێری بردەوە، کوڕانی تەڵاڵ بلوشی سێ یەکسانبوون و دۆڕانێکی هەبوو، بەم بردنەوەیە بووە خاوەنی شەش خاڵ هاتە پلەی یازدەمی خولەکە.