ئه‌مریکاگرنگترین

هاوژینی فابرێگاس وردەکارییەکانی خیانەتی مێسی لە هاوژینەکەی ئاشکرا دەکات

سێسک و مێسی زۆر هاوڕێن

Yariga App

یاریگا –

دانێلا سەمعان، هاوژینی سێسک فابرێگاس راستی و دروستی دەنگۆکانی خیانەتی لیۆنێل مێسی لە ئانتۆنێلا روکۆزۆی هاوژینی ئاشکرا دەکات.

لە چەند رۆژی رابردوودا، چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانی باسیان لە خیانەتی لیۆ مێسی لە هاوژینەکەی بڵاوبوونەوە، گوایە مێسی پەیوەندی لەگەڵ رۆژنامەنووسێکی ئەرجەنتینی داناوە و خەریکە هاوسەرگیرییان تێکدەچێت.

دانێلا سەمعان
سێسک فابرێگاس، دانێلا سەمعان، ئانتۆنێلا روکۆزۆ و لیۆنێل مێسی

هاوژینی فابرێگاس، پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئانتۆنێلا هەیە و لە ئینستاگرام نووسیویەتی

ئەم هەواڵانە بێ مانان و هیچ بنەمایەکیان نییە.

دانێلا سەمعان
پۆستێکی هەژماری دانێلا سەمعان

لیۆ مێسی پەیوەندییەکی توند و تۆڵی لەگەڵ ئانتۆنێلای هاوژینی هەیە و زیاتر لە 15 ساڵە بەیەکەوەن، تاوەکو ئێستا ئێستا خاوەنی سێ منداڵن.

ناوی سۆفیا مارتینێز، کە رۆژنامەنووسێکی دیاری ئەرجەنتینییە زۆر لەگەڵ لیۆ مێسی دەهێندرا، ئەمەش دوای نیگایەکی سەرنجڕاکێشەکانی مێسی بۆ رۆژنامەنووسەکە لە بۆنەی دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆن دۆر لە پاریس.

بابەتی زیاتر

Back to top button