ئه‌مریکائه‌وروپا

گەورەکانی ئەوروپا کێبڕکێیانە لەسە “مێسی”ی بەرازیلی

نوێنەری خۆیان ناردووە بۆ سەیرکردنی

Yariga App

یاریگا –

گەوهەرێکی دیکەی بەرازیلی دەبێتە جێی بایەخی گەورەکانی ئەوروپا و لە ئێستاوە جەنگی بەدەستهێنانیان چڕ کردووەتەوە.

ئیستیڤاو ویلیان، لاوە بەرازیلییەکەی یانەی پاڵمێراس کە بەهۆی بەهرە و تواناکانی لە بڕینی یاریزان هەر زوو نازناوی “مێسینهۆ”ی خرایە پاڵ، توانیویەتی چاوی زلهێزەکانی ئەوروپا بۆ خۆی ڕابکێشێت.

ئیستیڤاو له ئێستادا تەمەنی تەنها 16 ساڵە و، لە مۆندیالی خوار 17 ساڵان بە ئاستەکەی خۆی دەرکەوتەوە و ئەگەرچی چاوەڕوان دەکرا ئەنجامی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی باشتر بێت لەو مۆندیاله، بەڵام لەسەر دەستی ئەرجەنتینیەکان لە قۆناغی چارەکی کۆتایی کرانە دەرەوە. بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، لەنێویشیاندا رۆژنامەی Sun Sport، یانەکانی مانچستەر یونایتد و چێڵسی بە توندی له ململانێدان بۆ گواستنەوەی.

هاوکات پێگەی SPOTV ئەوەی بڵاو کردووەتەوە کە هەر یەکە لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، بایەر میونخ، چێڵسی و مان سیتی چاودێری خۆیان ناردووەتە ئیندەنوسیا بۆ لە نزیکەوە تەماشاکردنی ئیستیڤاو لە میانی یاریەکانی مۆندیالی خوار 17 ساڵان.

بابەتی زیاتر

Back to top button