ئیسپانیا

بەرێوەبەری کارەکانی ئیکاردی زانیارییەکی گرنگ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا

ڕەنگە ماورۆ ئیکاردی، هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی گالاتاسەرای تورکیا بەم نزیکانە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەی ئیسپانیاوە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی یانەی ڕیال مەدرید رایگەیاندووە کە لە گواستنەوەی زستانەدا هیچ یاریزانێکی نوێ بۆ ریزەکانیان ناگوازنەوە،، بەڵام بەرێوەبەری کارەکانی مائورۆ ئیکاردی ئاشکرای دەکات، یانەکە ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکات.

یانەی شاهانەکە لە هێڵی هێرشبردندا بەهۆی پێکانی یاریزانەکانی کێشەی زۆری هەیە، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بە ناچاری زستانی داهاتوو هێرشبەرێکی نوێ دەگوازنەوە ریزەکانیان.

دوێنێ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ فاناتیک، بەڕێوەبەری کارەکانی مایورۆ ئیکاردی گووتی

تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی نییە و من لە مەدریدم بووم، ڕیال مەدرید تا ئێستا ئۆفەرێکی بۆ ئیکاردی پێشکەش نەکردووە. تا ئێستا ئۆفەرێکی فەرمییان پێشکەش نەکراوە، بەڵام لەگەڵ بەرپرسانی ڕیال مەدرید قسە دەکەین

بابەتی زیاتر

Back to top button