یاریگا –
لێدوانەكانی عوسمان دێمبێلی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات لە دوای یەكەم گۆڵی لەگەڵ یانە فەڕەنسیەكە.
شەوی رابردوو پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری مۆناكۆی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی سیانزەی لیگ وەن.
⏱️ 70’ – Le troisième but par @dembouz ! 🤩⚽️#PSGASM 3️⃣-1️⃣ | #Ligue1 pic.twitter.com/UmwZQ3q9fC
— Paris Saint-Germain (@PSG_inside) November 24, 2023
لەو یارییەدا دێمبێلی یەكەم گۆڵی خۆی لەگەڵ پاریس سانجێرمان تۆمار كرد لەو كاتەوەی پەیوەندی بە یانە فەڕەنسیەكەوە كردووە.
لە دوای یارییەكە دێمبێلی سەبارەت بە گۆڵەكەی ووتی:
شتێكی جوانە، من زۆر دڵخۆشم، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە تیپەكەمان بەردەوام بێت لەم داینامیكی بردنەوەیە.
بەردەوام بوو ووتی:
من کاتێک بە تەنیا بووم هیچ پرسیارێکم لە خۆم نەدەکرد، بڕیارمدا بە توندی لە تۆپەكە بدەم، تەنانەت زۆرجاریش ئەوە ئەنجام نادەم، ئەمجارە گۆڵم کرد و دڵخۆشم.
پێش ئەو یارییە عوسمان 15 یاری لەگەڵ پاریس لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان كردبوو و هیچ گۆڵێكی تۆمار نەكردبوو چوار گۆڵی درووست كردبوو، لە یاری ژمارە 16 یەكەم گۆڵی بۆ یانە فەڕەنسیەكە كرد.
پاریس سان جێرمان بە كۆكردنەوەی 30 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی لیگ وەن دێت و بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش نیسی دووەمەوەیە.