یاریگا –
کەمێک پێش ئێستا پێگەی وەرزشی SPORTی ئیسپانی ڤیدیۆیەکی تایبەتی بڵاو کردەوە لەسەر تازەترین دۆخی نێیمار داسیلڤا لە کاتی وەرگرتنی چارەسەر بۆ ئەژنۆ پێکراوەکەی.
لە ڤیدیۆکەدا نێیما بە ئازارێکی زۆرەوە دەناڵێنێت و، ئەوکاتانەیشی هەست بە باشتر دەکات ناوی “ڕۆناڵدۆی دیاردە” دەهێنێت. کە ڕەنگە بەراوردکردنی خۆی بێت لەگەڵ پێکانە سەختەکەی ئەژنۆی ڕۆناڵدۆ.
ڤیدیۆکە:
نێیمار مانگی رابردوو لە میانی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026، بەرامبەر ئۆرۆگوای تووشی ئەم پێکانە بووە وا پێشبینی دەکرێت دوای نەشتەرگەرییەکە بۆ ماوەی نۆ مانگ لە بەرازیل و هیلالی سعودی دابرێت کە ئەم ساڵ پەیوەندی بە یانە خەلیجیەکەوە کرد.