ئینگلتەرا

مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول داوایەک ئاڕاستەی هاندەرەکانیان دەکەن

Yariga App

یاریگا

لە یاریی لوتکەی گەڕی سێزدەی پرێمەرلیگ، یانەکانی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول لە یاریی لوتکەی ئەم گەڕەی خولەکە رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، مان سیتی و لیڤەرپوول پێش یارییەکە بەیاننامەیەکی فەرمییان بۆ جاری دووەم لە ماوەی ساڵێکدا بڵاوکردەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی کێشەکانی رابردوو لە نێوان هاندەرانی هەردوو یانە هیوادارن کێشەکانی ڕابردوو لە یارییەکەی شەممەدا دووبارە نەبنەوە.

بڕیار بوو یارییەکە کاتژمێر 17:30بەکاتی ناوخۆ ئەنجام بدرێت، بەڵام لەسەر داوای پۆلیس و سەرەڕای ئەوەی یۆرگن کلۆپ ناڕەزایی خۆی دەربڕی، کاتی یارییەکە گۆڕدرا بۆ 12:30 بە کاتی نێوخۆی بەریتانیا.

ڕێکخەرانی یارییەکە هیوادارن گۆڕینی کاتی یارییەکە مەترسی دروستبوونی کێشە کەم بکاتەوە، هەردوو یانەش هاندەرانی خۆیان ئاگادار کردۆتەوە کە هەر هەڵسوکەوتێکی ناشیرین رووبەڕووی سزای قورس دەبنەوە.

یانەی مانچێستەر سیتی داوای لە هاندەرانی خۆی کردووە، خۆیان لە هەر دروشمێکی مێژوویی (کارەساتی هیڵسبۆرۆ) بەدوور بگرن و لیڤەرپوولیش داوای لە هاندەرەکانی کردووە خۆیان بە دوور بگرن لە فرێدانی هەر شتێک بۆ ناو یاریگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button