یاریگا
بەگوێرەی توێژەرانی CIES، ئێرلینگ هاڵاند و ڤینیسیۆس جونیۆر، هەردوو ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا و ڕیال مەدریدی ئیسپانیا، بەنرخترین یاریزانی ئێستای جیهانی تۆپی پێن.
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆری یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید، بەنرخترین یاریزانی تۆپی پێی جیهانن لە ساڵی 2023 و نرخەکەشیان بە شێوەیەکی خەیاڵی تۆمار کراوە.
بەپێی ئامارەکانی CIES بەهای ڤینیسیۆس جونیۆر و ئێرلینگ هاڵدن 218 ملیۆن پاوەند واتە 250 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە، دوای ئەم دوو یاریزانە جود بێلینگهام بەهاکەی بە 175 ملیۆن پاوەند واتە 200 ملیۆن یۆرۆ خەملێندراوە و لە پلەی سێیەمدایە.
کلیان ئێمباپێ یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، لە ریزبەندی ترانسفێرمارکێت هاوشان لەگەڵ هالاند بە نرخترین یاریزانانی جیهانن، کەچی لە ریزبەندیەکەی CIES ئەو یاریزانە لە پلەی سێیەم دێت.