ئینگلتەرا

چارەنوسی ئیدێن دزیکۆ دیار نیە

ڕۆبێرتۆ مانسینی ڕوونی کردەوە کەوا دەست بەرداری ئیدێن دزیکۆ نابن و پێدەچێت لە یانەی مانچێستەر سیتی بمێنێتەوە.

لە هاوینی ڕابردوو ناوی دزیکۆ بە جێهێشتنی قەڵای ئیتیحادـەوە بەسترایەوە ئەمەش دوای سەرنەکەوتنی لە سەلماندنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی سیتیزنز.

بە پێی هەواڵەکانی ئەوا یانەی ئەیسی میلان چاودێری دەکات بە مەبەستی پڕ کردنەوەی شوێنی زلاتان ئیبڕاهیمۆڤیچ وە هەروەها لە لایەکی ترەوە باس لە گرنگی پێدانیەوە دەکرێت لە لایەن یانەی یۆڤانتۆس ـەوە.

هێڕشبەری نێونەتەوەیی بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا لە ماوەی ڕابردوو ڕوونی کردەوە کە حەز دەکات لە خوولی ئیتاڵی یاری بکات بۆیە دووبارە دەنگۆی گواستنەوەی لەو یانەیە دەستی پێکردەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close