عەبدوڵڵا مەحموود دەستی لە راهێنەرایەتی یانەی ئارارات کێشایەوە
ئەمڕۆ دەستەی کارگێڕی ئارارات بڕیاری خۆی دەدات
عەبدوڵڵا مەحموود بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی دەستی لە راهێنەرایەتی یانەی ئارارات کێشایەوە و ئەمڕۆ دەستەی کارگێڕی یانەکە بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، عەبدوڵڵا مەحموود دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر دەربەندیخان لە گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان کە 3-0 دۆڕان، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی دەستەی کارگێڕی یانەکەی کردووە، ئەمڕۆ ئێوارە دەستەی کارگێڕی یانەکەی پیرمام کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی عەبدوڵڵا مەحموود دەدات.
https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid02Ax76JPLbZtVrwAN9pfCNKjEdVX1qGEW96HSH8zttw4hFtSht9YMauuL7RvAezJKwl
ئارارات وەرزی رابردوو لەسەر دەستی عەبدوڵڵا مەحموود پلەی دووەمی خولی نایابی کوردستانی بەدەستهێنا، بەڵام لەم وەرزە تاکە یانەیە لە خولەکە تاوەکو ئێستا هیچ بردنەوەیەکی بەدەست نەهێناوە و لەکۆی پێنج یاریی تەنیا 3 گۆڵی کردووە و 10 گۆڵیشی لێکراوە، تەنیا دوو خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی شازدەمی ریزبەندی خولەکە دێت.