ئەرشیڤ

کۆمپانیای نایکی: ئەم یاریزانە هیچ گرێبەستێکی لەگەل ئێمە نییە

Yariga App

یاریگا –

پۆستێکی مەیسۆن گرینوود، ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد، کاردانەوەی کۆمپانیای نایکی بەدوای خۆیدا هێنا.

گرینوود لە چەند مانگی رابردوودا بە کاتێکی سەختدا تێپەڕیوە و دۆسیەیەی دادگایی کردنەکەی بە تۆمەتی ئازاردانی سێکسی و جەستەیی دەزگیرانەکەی، گورزێکی گەورەی لە ژیانی پیشەگەری ئەم یاریزان درووست کردووە.

دوای ئەم رووداوە یاریزانەکە لەلایەن یانەی مانچێستەر یونایتدەوە دوورخرایەوە، کۆمپانیای نایکیش لە شوباتی 2022 رایگەیاند کە چیتر بەنیازی کارکردن لەگەڵ ئەم ئەستێرە ئینگلیزییە نییە و بە شێوەیەکی تاکلایەنە گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوەتەوە.

دوای ئەوەی دۆسیەکە بەهۆی نەبوونی بەڵگەی تەواو لە دادگا بە داخراوی راگەیەندرا، هێرشبەرەکە دەستی بە ژیانی وەرزشی کردەوە بەڵام یانە ئینگلییزیەکە چیتر ئامادەنەبوو هاوکارییەکانی لەگەڵی بەردەوام بکات بۆیە بە خواستن پەیوەندی بە یانەی خیتافی ئیسپانییەوە کرد.

ئێستا گرینوود لە پەیجی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە دەریدەخات کۆمەڵێک پێڵاوی نوێی لە بڕاندی نایکی،بە بەهای 26 هەزار یۆرۆ هەیە و ئەم بابەتە کاردانەوەی زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.

لە وەڵامی ئەم وێنەیەدا کە لەلایەن ئەوەوە بڵاوکراوەتەوە، وتەبێژی کۆمپانیاکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی سەن گوتی:

“مەیسۆن گرینوود چیتر نوێنەری نایکی نییە و ئێمە هیچ پاڵپشتییەکی ئەم یاریزانە ناکەین.”

گرینوود، ئێستا هیچ سپۆنسەرێکی دیاریکراوی نییە و هیوادارە بەم نزیکانە دۆخی جارانی بۆ بگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button