یاریگا –
رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، کاتژمێر 8:30 بە کاتی کوردستان، لە یارییەکانی گەڕی چواردەی لالیگا، ریال مەدرید لە یاریگای نۆیڤۆ مراندییا دەبێتە میوانی کادیز.
ریال مەدرید بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی جود بێڵینگهام دەکات، ئەستێرە ئینگلیزەکە لە سەرەتای ئەم مانگە لە یاری یانەکەی بەرامبەر رایۆ ڤایکانۆ، لە شانیدا تووشی پێکان بوو. بەو هۆیە لە دوو یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر بە براگا و ڤاڵێنسیا بێبەشبوو.
پێگەی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بێڵینگهام ئەمڕۆش بەشداری مەشقەکانی یانەکەی دەکات، بەدووریش نازاندرێت بەرامبەر کادێز یاری بکات، ئەمڕۆ جارێکی دیکە پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و بڕیاری کۆتایی لە بارەی یاریکردن یاخود نەکردنی دەدرێت.
⛔️ Prohibido tocar a Bellingham.
Esa ha sido la orden en el entrenamiento del miércoles del Real Madrid.
El inglés solo realizó una parte de la sesión y fue protegido por el cuerpo técnico.
✍️ @JorgeCPicon https://t.co/murlNFpCpy
— Relevo (@relevo) November 23, 2023
سەرچاوە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ریال مەدرید زۆر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی یاریزانەکەدا دەکات، سەرجەم یاریزانەکانیان ئاگادارکردووەتەوە لە کاتی مەشق و راهێنان لە بێڵینگهام نزیک نەبنەوە تا زیانی پێنەگات.
هاوکات جود تا ئێستا هەست بە ئازار دەکات، بەڵام ئەگەر ئازارەکە زۆر بێزارکەر نەبێت، پزیشکانی یانەکە چارەسەری ئازارشکێنی پێدەدەن و بەوشێوەیە دەتوانێت لە یاری داهاتووی تیپەکەی باشداری بکات.
ریال مەدرید ئێستا بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، هەریەکە لە ئێدواردۆ کاماڤینگا و ڤینیسیۆس جونیۆر بەهۆی پێکان تا دوو بۆ سێ مانگی دیکە ناتوانن یاری بۆ تیپەکە بکەن. جیا لەوەی چوامینی، کێپا، کۆرتوا و میلیتاویش بەدەست پەتای پێکان دەناڵێنن.
🪄⚽ @BellinghamJude pic.twitter.com/O2uy1fZ84j
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) November 22, 2023