Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ماڵدینی نهێنییەکی دوو ساڵ لەمەوبەری مێسی ئاشکرا دەکات

باسی هەوڵەکانی خۆی بۆ گواستنەوەی لیۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

پاولۆ ماڵدینی دان بەوەدا دەنێت دوو ساڵ لەمەوبەر هەموو هەوڵێکیان داوە بۆ ئەوەی مێسی بگوازنەوە ریزەکانی ئەیسی میلان.

پاولۆ ماڵدینی، بەڕێوەبەری هونەری پێشووی ئەیسی میلان لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیتاڵی رایگەیاندووە :’ساڵی 2021 هەموو هەوڵێکمان دا مێسی بگوازینەوە، دەمویست بیگوازمەوە، لە میلان پەیوەندیمان پێوە کرد، دوای تێپەڕبوونی 10 رۆژ بۆمان دەرکەوت ئەستەمە بتوانین بیگوازینەوە’.

هەروەها گوتیشی :’مێسی یاریزانێکی زۆر نایابە، بەداخەوە ئەو دەرفەتەمان لەدەستچوو بیگوازینەوە میلان، بەڵام دواتر زۆر ترسام کاتێک دەنگۆی ئەوە هەبوو ئینتەر بیگوازێتەوە ریزەکانی’.

مێسی دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا، هاوینی 2021 بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندیی بە ریزەکانی پاریس سانجێرمان کرد و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ریزی ئەو یانە فەرەنسییە یاریی کرد.

Back to top button