ڕۆژنامەی “لیکیپ” زانیارییەکی پێشتر نەزانراو بڵاو دەکاتەوە لەسەر حاڵی نێمار لە کاتی پەیوەندیکردنی بە پاریسەوە
یاریگا –
رۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی باوەڕپێکراو بۆمبێکی گەورە دەتەقێنێتەوە و نهێنیەکی پێشتر ڕانەگەیەندراو ئاشکرا دەکات لەبارەی حاڵی نێیمار دا سیلڤا کاتێک بەر لە شەش ساڵ پێش ئێستا لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کردووە.
نێیمار لە ساڵی 2017 بە ڕیکۆردێکی تا ئێستا نەشکێنراو (222 ملیۆن یۆرۆ) لە کامپ نوەوە گواسترایەوە بۆ پارک دی فرانس و بە ئومێدی ئەوەی پاریسیەکان و هاندەرانی پی ئێس جی بە نازناوە ئەوروپییە گەورەکان شاد بکاتەوە، بەڵام نەک شادی نەکردنەوە، بەڵکوو پێکانە بەردەوام و درێژخایەنەکانی هاندەرە تینوەکانی پایتەختی هێندەیتر نیگەران کرد. سەرباری ئەوەش، وا ڕۆژنامەی لیکیپی ئەو وڵاتە هەواڵی شۆکهێنەری بڵاو کردووەتەوە و ئاشکرای کردووە کە هەر لە ساتی پەیوەندیکردنی بە پاریسەوە، نێیمار شکاویی لە پاژنەی پێیدا هەبووە!
🚨 Neymar was already suffering from a stress fracture in his foot BEFORE his world record transfer to PSG! 🤯🇧🇷
The foot that made him suffer for a long time in France.
(Source: @lequipe) pic.twitter.com/e7xlz7ABdS
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) November 22, 2023
لیکیپ باس لەوە دەکات پێکانەکەی لە ئێسکەکانی دەرەوەی لاتەنیشتی قاچی بووە، بە دیاریکراوی ئەو بەستەرەی کە بە پەنجە بچووکەکەی قاچەوە بەستراوە. پێکانەکە شکاویی بووە لەو جۆرەی کە دەستنیشانکردن و چارەسەری خێرای پێویست بووە بۆ زیاتر خراپتر نەبوونی.
هەواڵەکەی لیکیپ هەر زوودەنگدانەوەی لە میدیا جیهانییەکان دروست کرد و، پێگەی Goalی وەرزشی بە سوودوەرگرتن لە زانیارییەکانی ڕۆژنامە فەرەنسیەکە، بڵاوی کردووەتەوە کە هەمان ئەو پێکانەی هەیبووە، لە مانگی فێبرایەری 2018 و، یەنایەری 2019 جارێکیتر بەرۆکی نێیماری گرتووەتەوە. تا دواجار لە مانگی مارسی ساڵی پار دووچاری نەشتەرگەری کردووە لەدوای گرفتێک لە پاژنەی پێی له میانی یاریەکانی جامی جیهانیی قەتەر.
لە ماوەی 173 یایی کۆی شەش وەرزە پڕ لە پێکانەکەی، کە تێیدا 118 گۆڵ و 77 ئاسیستی هەبوو، نێیمار زیاتر لە 100 یاریی بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکانی پاریس دابڕا تا له کۆتاییدا بە یەکجارەکی لە هاوینی ئەم ساڵ بە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ دوو وەرز پاریسی بەرەو هیلالی سعودی جێ هێشت.
لەگەڵ هیلالیش دوای تەنها پێنج یاریی، دێوەزمەی پێکان بەرۆکی گرتەوە، بەڵام ئەم جارەیان لە ئەژنۆی و لەگەڵ بەرازیل لە کاتی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026. چەندین مانگیش بەم هۆیەوە دوور دەکەوێتەوە.