ئاسیاگرنگترین

فیفا گرێبەستی قەتەر ئێروەیس نوێ دەکاتەوە

گرێبەستەکە درێژخایەنە

Yariga App

یاریگا –

قەتەر ئێروەیس سپۆنسەری فڕۆکەوانی لەگەڵ فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ تاوەکو ساڵی 2030 نوێکردەوە.

کۆمپانیا قەتەرییەکە سپۆنسەری فڕۆکەوانی مۆندیالەکانی 2026 و 2030 هەروەها 2027ی خانمان دەکات.

پەیوەندی تۆکمەی نێوان قەتەر ئێروەیس و فیفا لە هاوینی ساڵی 2017 دەستیپێکرد و پێدەچێت تاوەکو کۆتاییەکانی ئەم دەیەیە بەردەوام بێت. کۆمپانیا قەتەرییەکە پێشتر سپۆنسەری مۆندیالەکانی 2018 و 2022 بووە.

مۆندیالی 2034 بڕیارە لە سعودیە بکرێت، چونکە تاکە وڵاتە فایڵی میوانداریکردنی پێشکەشکردبێت، تاوەکو ئێستا دیار نییە قەتەر ئێروەیس ببێتە سپۆنسەری رووداوە جیهانییەکە، چونکە سعودیە خاوەن دوو کۆمپانیای گەورەی بواری فڕۆکەوانییە.

هەرچەندە بەهای گرێبەستەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بەهاکەی سەدان ملیۆن دۆلارە.

مۆندیالی 2026 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بە بەشداری 48 هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت. بە درێژایی پاڵەوانیەتییەکە 104 یاری لە 16 شاری جیاواز دەکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button