ئیسپانیا

وادەی گەڕانەوەی بارسێلۆنا بۆ کامپ نۆ دیاریکرا

Yariga App

یاریگا –

دوای ساڵێک و لەم کاتەدا هاندەرانی بارسێلۆنا، جارێکیتر دەتوانن لە یاریگا دڵخوازەکەیان، کامپ نۆ پاڵپشتی یانەکەیان بکەن.

یانەی بارسێلۆنا، لە بەرەو پێشچونی پڕۆسە نۆژەن کردنەوەی یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ رازییە. یانەکە پێی وایە بە خێراییەکی زۆر باش کاردەکەن و پێی وایە تا 65 هەزار هاندەر، تا کۆتایی قۆناغی یەکەمی نۆژەنکردنەوەی بارسێلۆنا لە ساڵی 2024دا دەتوانن پاڵپشتی یانەکەیان بکەن. یاریگای کامپ نۆ تاوەکوو ساڵی 2026 پڕۆسەی نۆژەن کردنەەوەکەی کۆتایی پێدێت و توانای لەخۆ گرتنی 105 هەزار هاندەری دەبێت.

بارسێلۆنا رۆژی 29ی تشرینی دووەمی 2024 وەک وادەی گەڕانەوەی هاندەران بۆ کامپ نۆ بە بۆنەی یادی 125 ساڵەی یاریگاکەیان راگەیاند و بڕیارە لەو بەروارەوە یارییەکانی تری یانەکەیانی تێدا ئەنجام بدەن.

یاریگای کامپ نۆ پێش نۆژەن کردنەوە 99 هەزار و 354 هاندەری لەخۆ دەگرت و لە ساڵی 2022 دەستیان بە نوێ کردنەوەی یاریگاکە بە گۆژمە 938 ملیۆن دۆلار کردووە و بڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2025 بە تەواوی پڕۆسەی نۆژەن کردنەوەکەی بە فەرمی کۆتایی پێبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button