یاریگا –
یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل لە بەیاننامەیەکدا بەرگری لە پۆلیسی سەربازی دەکات.
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە دوای یارییەکە رەخنەی توندی لە هێزەکانی ئەمنی ریۆ دی جانیێرۆ گرت و بە لێدانی هاندەرانی تۆمەتبار کرد.
یاری کلاسیکۆی جیهانی نێوان هەڵبژاردەکانی بەرازیل و ئەرجەنتین بەهۆی گرژی نێوان هاندەران و پۆلیسی بەرازیل، بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دواکەوت.
شەڕ لە نێوان هاندەرانی هەردوو هەڵبژاردەکە دروستبوو، لە کاتێکدا سروودی نیشتمانی لەلایەن یاریزانانی هەڵبژاردەی بەرازیل دەگووترایەوە، ئەمەش وایکرد پۆلیس بە دار هێرشبکاتە سەر هاندەران.
لە بەیاننامەکەی یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیلدا هاتووە
گرنگە ئاماژە بە شتێک بکەین، ئەرکی رێکخستن و پلانی ئەمنی یارییەکە زۆر بە وردی لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیلیەوە کاری لەسەر کراوە، ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ تەواوی دەزگاکانی ئەمنی شارەکە، بە تایەبتی پۆلیسی سەربازی ریۆ دی جانیێرۆ. پلانی ئەمنی یارییەکە و کاردانەوەکان بە هەماهەنگی لە نێوان هەموو لایەنەکانی ریۆ دی جانیێرۆ کراوە. یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل دووپاتیدەکاتەوە، تەواوی بڕیارەکان بە رەزامەندی پۆلیسی سەربازی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دراون و زۆر بە توندی پابەندی بوون.
نیکۆلاس ئۆتامێندی تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد و تانگۆ لە پێشەنگایەتیکردنی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ جامی جیهانی بەردەوام دەبێث.
ئەرجەنتین بە 15 خاڵ لە پلەی یەکەمدا دێت و بەرازیل بە حەوت خاڵ لە پلەی شەشەمدا مایەوە.