Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتوس هیوا بۆ مانەوەی ڤلاهۆڤیچ دەخوازێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی یوڤێنتوس هیوادارە دوسان ڤلاهۆڤیچی سڕبی و هێرشبەری تیپەکەی لە ریزەکانی بمێنێتەوە.

پێگەی 90min بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی دوسان ڤلاهۆڤیچ دەکات، خانمە پیرەکە ئامانجییەتی پارێزگاری لە هێرشبەرەکەی بکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵی ئینگلیزی چاویان لەسەر یاریزانەکەیە، دەیانەوێت لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

دوسان لە زستانی 2022 بە بڕی 83.50 ملیۆن یۆرۆ، لە فیۆرێنتیناوە پەیوەندیکرد بە یوڤێ، لە وەرزەی رابردوو لە 42 یاریدا تەنیا 14 گۆڵی بۆ یانەکەی کرد، ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵذانی دەنگۆی فرۆشرانی ناوبراو لەلایەن یانەکەی.

هێرشبەرە تەمەن 23 ساڵانییەکە لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو ئارەزووی جێهێشتنی یوڤێی دەکرد، ئالێگری راهێنەریشی لاری لە رۆیشتنی نەبوو، ئارسیناڵ و بایرن میونشن لەسەر هێڵبوون بۆ گواستنەوەی، بەڵام دواجار لە تیپەکەی مایەوە.

بەڵام سەرەڕای پێکانەکانی، ڤلاهۆڤیچ لەم وەرزە دەستپێکێکی باشتری هەبووە، لە کۆی ئەنجامدانی 10 یاری 4 گۆڵی کردووە و 1 گۆڵیشی درووستکردووە.

خۆ گونجاندنی یاریزانەکە لەگەڵ تیپەکەی، یوڤێی ناچارکردووە هەوڵ بۆ پارێزگاریکردن بدات لێی، خانمە پیرەکە پلانی دانەوە گرێبەستەکەی دوسان تا هاوینی 2028 نوێبکاتەوە.

Back to top button