چۆن یارییەکانی پاشکۆی یۆرۆ دەکرێن؟ نەیشنزلیگ خاوەن قسەی کۆتاییە
تۆڕی وەرزشی یاریگا تەواوی وردەکارییەکانی قۆناخی پلەی ئۆفی پاشکۆی یۆرۆی 2024 بڵاودەکاتەوە
یاریگا –
یارییەکانی پلەی ئۆفی پاشکۆی گەیشتن بە یۆرۆی 2024 زۆر جیاوازە و تەنیا سێ هەڵبژاردە لە کۆی 12 هەڵبژاردە دەگەنە یۆرۆی ئەڵمانیا.
12 هەڵبژاردە بە پشتبەستن بە ریزبەندییان لە نەیشنزلیگی 2022/2023، دەگەنە قۆناخی پلەی ئۆفی پاشکۆ و بەسەر سێ رێچکە (کۆمەڵە) دابەش دەکرێن.
هەر رێچکەیەک (کۆمەڵە) چوار هەڵبژاردە لەخۆدەگرێت، لەو کۆمەڵەیەدا تەنیا یەک یاری دەکرێت، دوو هەڵبژاردە بەرامبەر یەک یاری دەکەن و براوەکان یاری یەکلاکەرەوە دەکەن و وەک یاری کۆتایی دەبێت، براوەی یاری کۆتایی دەگاتە یۆرۆی 2024.
تاوەکو ئێستا 20 هەڵبژاردە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیای میوندار گەیشتوونەتە یۆرۆی 2024، لەگەڵ براوەی ئەم سێ رێچکەیە (کۆمەڵە) ژمارەی سەرکەوتووان دەبێتە 24 هەڵبژاردە.
شێوازی پلەی ئۆف
12 هەڵبژاردەکە بە پشتبەستن بە ئاستیان لە نەیشنز لیگی 2022/2023 دەستنیشئن دەکرێن. 12 هەڵبژاردەکە بەسەر سێ رێچکە (کۆمەڵە) دابەش دەکرێن و هەر کۆمەڵەیەک چوار هەڵبژاردە لەخۆدەگرێت و یەک هەڵبژاردەش دەگاتە یۆرۆی 2024.
هەر رێچکەیەک (کۆمەڵە) وەک پاڵەوانیەتییەک مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، بە دوو یاری دەکرێن و بەو یارییە دەگوترێت (یەک یاری قۆناخی پێشکۆتایی)، براوەکان رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و بەو یارییە دەگوترێت (یاری کۆتایی پلەی ئۆف)، ئینجا براوەکە دەگاتە یۆرۆی 2024.
چۆن هەڵبژاردەکانی پلەی ئۆفی پاشکۆ دەستنیشان دەکرێن؟
بەگوێرەی ریزبەندی نەیشنزلیگ، هەر 12 هەڵبژاردەکە بەمشێوەی خوارەوە دەستنیشان دەکرێن، وەک لەسەرەوە باسکراوە، هەڵبژاردەکان بەسەر سێ رێچکە (کۆمەڵە) دابەش دەکرێن.
- براوەی کۆمەڵەکانی نەیشنزلیگ گەر نەگەیشتبنە یۆرۆ، راستەوخۆ بەشداری لە پاشکۆ دەکەن.
- ئەگەر خاوەن پلەی یەکەمی کۆمەڵەکانی نەیشنزلیگ، سەرکەوتبن بۆ یۆرۆ، ئەوا دووەم باشترینی کۆمەڵەی نەیشنزلیگ لە شوێنی هەڵبژاردەی یەکەم دەگاتە پلەی ئۆفی پاشکۆی یۆرۆ.
دروستکردنی رێچکە (کۆمەڵە)
12 هەڵبژاردەکە بەسەر چوار رێچکە (کۆمەڵە) دابەش دەکرێن، بەڵام ئەمەش بەگوێرەی پێوەری تایبەت دەبێت:
- ئەگەر چوار هەڵبژاردە یاخود زیاتر لە نەیشنزلیگ بگەنە پلەی ئۆفی پاشکۆی یۆرۆ، پێویستە گۆڕانکاری لە ژمارەی رێچکە (کۆمەڵەکاندا) بکرێت.
- براوەی کۆمەڵەکانی دووەم و سێیەمی نەیشنزلیگ، نابێ رێچکەیەک (کۆمەڵە) لەگەڵ تیمەکانی ئاست بەرزتر لە نەیشنزلیگ پێکبهێنن.
- رەنگە لە چوارچێوەی لیژنەی جێبەجێکاری یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ هەندێ مەرجی دیکەش زیاد بکرێن، لەوانەش رێساکانی تایبەت بە بەشداریکردنی هەڵبژاردەکانی نەیشنزلیگ لە پاشکۆی یۆرۆ.
بە گوێرەی رێساکانی سەرەوە، پڕۆسەی دەستنیشانکردنی رێچکەکان لە رێچکەی C-یەوە بۆ رێچکەی A دەبێت.
رووبەڕووبوونەوەکان لەسەر چ بنەمایەک دەبن؟
دوو یاری لە هەر رێچکەیەک (کۆمەڵە) دەکرێن، سەرەتا قۆناخەکە پێشکۆتایی دەبێت و تەنیا یەک یاری دەبێت، دواتر براوەکان رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و براوەی کۆمەڵەکە دەگاتە یۆرۆ. بەپێی ریزبەندی نەیشنزلیگ، باشترین هەڵبژاردەی نەیشنزلیگ رووبەڕووی چوارەم باشترین ئاستی نەیشنزلیگ دەبێتەوە. دووەم باشترین هەڵبژاردەی نەیشنزلیگ رووبەڕووی سێیەم باشترین ئاست دەبێتەوە.
تەنیا یەک یاری دەکرێت، ئەگەر لە کاتی ئاساییدا ئەنجامەکە یەکسان بوو، ئەوا پەنا دەبرێتە بەر گێمی زیادکراو و پاشان لێدانی یەکلاکەرەوە.
دەستنیشانکردنی هەڵبژاردەکان
دەستنیشانکردنی هەڵبژاردەکانی پاشکۆی یۆرۆ، بە کۆمەڵێک پێوەر دەبێت و لە دەرەنجامی پێوەرەکان، 12 هەڵبژاردە دەستنیشان دەکرێن، وەک لە سەرەوە باسکراوە، دەستنیشانکردنی هەر هەڵبژاردەیەک، پەیوەستە بە ریزبەندی نەیشنزلیگەوە.
|
|
|
|
ئاماژەکان
- GW – براوەی کۆمەڵەکانی A, B یان C.
- BD – باشترین براوەی کۆمەڵەی D.
- ئەو تیمانەی بۆڵد کراون، گەیشتوونەتە پاشکۆ.
- † هەڵبژاردەی میواندار.
- ‡ لە بەشداریکردن دوورخراوەتەوە.
تیروپشک
هەڵبژاردەکانی خوارەوە، براوەی کۆمەڵەکان نین، بەڵکو لە ئاستی دووەمی نەیشنزلیگن و بەشداری لە پاشکۆی پاڵاوتنەکان دەکەن
- سێ براوەی کۆمەڵەکان لە ئاستی سێیەمدا هەن، بۆیە هەرسێکیان لە رێچکەی (کۆمەڵە)-ی C دادەندرێن.
- پێنج هەڵبژاردە لە ئاستی دووەمدان (دووانیان براوەی یەکەمی کۆمەڵەکانن و سێی دیکەش براوەی کۆمەڵەکان نین)، دوو براوەی کۆمەڵەکان لە رێچکەی (کۆمەڵە)-ی B دادەندرێن، بەڵام تیروپشک بڕیار لەسەر دوو هەڵبژاردە لەو سێ هەڵبژاردەیە دەدات، کە براوەی کۆمەڵەکان نەبوون.
- دوو هەڵبژاردە لە ئاستی یەکەمدا براوەی کۆمەڵەکان نین، هەردووکیان لە رێچکەی (کۆمەڵە) A داندراون، شان بە شانی باشترین هەڵبژاردەی ریزبەندیکراو لە ئاستی چوارەم. هەڵبژاردەیەک کە براوەی کۆمەڵە نەبێت و لە ئاستی دووەمدا بێت و نەکەوێتە رێچەکەی B، ئەوا دەخرێتە رێچکەی A.
سێ هەڵبژاردەی خوارەوە کە براوەی کۆمەڵەکان نین و لە ئاستی دووەمدان (بە گوێرەی ریزبەندی نەیشنزلیگ) بەشداری تیروپشک دەکەن و دووان لەم هەڵبژاردانە دەکەونە رێچکەی (کۆمەڵە)-ی B. دوو هەڵبژاردەکەی دیکە دەکەونە رێچکەی (کۆمەڵە)-ی A.
- فینلاند
- ئۆکراینا
- ئایسلاند
دوو لەم هەڵبژاردانەی سەرەوە دەکەونە رێچکە (کۆمەڵە)-ی B و پلەکانی B3 و B4، ئەمەش بەگوێرەی ریزبەندی نەیشنزلیگ، هەروەها ئەو هەڵبژاردەی دەکەوێتە رێچکەی (کۆمەڵە)-ی A, دەکەوێتە ریزبەندی A3.
هەرسێ رێچکەکە بەمشێوەیەی خوارەوە دابەش دەکرێت؛
ریزبەندی | هەڵبژاردە |
---|---|
1 | پۆڵەندا |
2 | وەیڵز |
3 | |
4 | ئیستۆنیا |
ریزبەندی | هەڵبژاردە |
---|---|
1 | ئیسرائیل |
2 | بۆسنیا و هێرسێگۆڤینا |
3 | |
4 |
ریزبەندی | هەڵبژاردە |
---|---|
1 | جۆرجیا |
2 | یۆنان |
3 | کازاخستان |
4 | لوکسێمبۆرگ |
رێکەوتی دەستپێکردن
تاک-یاری قۆناخی پێشکۆتایی پلەی ئۆفی پاشکۆی یۆرۆی 2024 لە 21ی مانگی ئاداری داهاتوو بەڕێوەدەچێت، دوای پێنج رۆژ 26ی ئادار، یاری کۆتایی رێچکەکان (کۆمەڵە)-ەکان دەکرێت.
رێچکەی (کۆمەڵە) A
پێشکۆتایی | کۆتایی |
21 – ئادار – 2024 | 26 – ئادار – 2024 |
پۆڵەندا | براوەی قۆناخی پێشکۆتایی 1/2 |
ئیستۆنیا | |
21 – ئادار – 2024 | 26 – ئادار – 2024 |
وەیڵز | براوەی قۆناخی پێشکۆتایی 1/2 |
سێیەم باشترین هەڵبژاردەی ریزبەندی |
- چوارەم هەڵبژاردەی رێچکەی (کۆمەڵە)-ی A لە تیروپشکی 23ی ئەم مانگە (سبەی) دەستنیشان دەکرێت.
هەڵبژاردە 1 | ئەنجام | هەڵبژاردە 2 |
---|---|---|
قۆناخی پێشکۆتایی | ||
پۆڵەندا | 21 ئادار | ئیستۆنیا |
وەیڵز | 21 ئادار | سێیەم باشترین هەڵبژاردەی ریزبەندی |
کۆتایی | ||
براوەی قۆناخی پێشکۆتایی 1/2 | 26 ئادار | براوەی قۆناخی پێشکۆتایی 1/2 |
رێچکەی (کۆمەڵە) B
پێشکۆتایی | کۆتایی |
21 – ئادار – 2024 | 26 – ئادار – 2024 |
ئیسرائیل | براوەی قۆناخی پێشکۆتایی 1/2 |
چوارەم باشترین هەڵبژاردەی ریزبەندی | |
21 – ئادار – 2024 | 26 – ئادار – 2024 |
بۆسنیا و هێرسێگۆڤینا | براوەی قۆناخی پێشکۆتایی 1/2 |
سێیەم باشترین هەڵبژاردەی ریزبەندی |
- چوارەم هەڵبژاردەی رێچکەی (کۆمەڵە)-ی A لە تیروپشکی 23ی ئەم مانگە (سبەی) دەستنیشان دەکرێت.
هەڵبژاردە 1 | ئەنجام | هەڵبژاردە 2 |
---|---|---|
قۆناخی پێشکۆتایی | ||
ئیسرائیل | 21 – ئادار – 2024 | چوارەم باشترین هەڵبژاردەی ریزبەندی |
بۆسنیا و هێرسێگۆڤینا | 21 – ئادار – 2024 | سێیەم باشترین هەڵبژاردەی ریزبەندی |
کۆتایی | ||
براوەی قۆناخی پێشکۆتایی 1/2 | 26 – ئادار – 2024 | براوەی قۆناخی پێشکۆتایی 1/2 |
رێچکەی (کۆمەڵە) C
پێشکۆتایی | کۆتایی |
21 – ئادار – 2024 | 26 – ئادار – 2024 |
جۆرجیا | براوەی قۆناخی پێشکۆتایی 1/2 |
لوکسێمبۆرگ | |
21 – ئادار – 2024 | 26 – ئادار – 2024 |
یۆنان | براوەی قۆناخی پێشکۆتایی 1/2 |
کازاخستان |
- چوارەم هەڵبژاردەی رێچکەی (کۆمەڵە)-ی A لە تیروپشکی 23ی ئەم مانگە (سبەی) دەستنیشان دەکرێت.
هەڵبژاردە 1 | ئەنجام | هەڵبژاردە 2 |
---|---|---|
پێشکۆتایی | ||
جۆرجیا | 21 – ئادار – 2024 | لوکسێمبۆرگ |
یۆنان | 21 – ئادار – 2024 | کازاخستان |
کۆتایی | ||
براوەی قۆناخی پێشکۆتایی 1/2 | 26 – ئادار – 2024 | براوەی قۆناخی پێشکۆتایی 1/2 |