ئه‌مریکاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كلاسیكۆی جیهان

بەڕازیل میوانداری ئەرجەنتین دەكات

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر فێرناندۆ دینیز راهێنەری كاتی هەڵبژاردەی بەڕازیل و لیۆنێل سكالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ یارییەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە كاتژمێر 3:30 بە كاتی كوردستان بەڕازیل لە یاریگای ماراكانای تایبەت بە خۆی میوانداری ئەرجەنتین بكات، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە جامی جیهانی 2026.

بۆ ئەو یارییە سامبا لە تواناكانی هەریەك لە نێیمار دا سێلڤا و ڤینیسیۆس جونیۆر بێ بەش دەبێت.

بەڕازیل بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ لە پلەی پێنجەمی پاڵاوتنەكان دێن و ئەرجەنتینیش بە دوانزە خاڵ لە پلەی یەكەم دێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بەڕازیل:

گۆڵپارێز: ئەلیسن بەیكەر

هێڵی بەرگری: ئیمێرسن، ماركینیۆس، گابریێل، ئاوگستۆ

هێڵی ناوەند: رافینیا، گویمارێش ، ئاندرێ ، مارتێنیلی

هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ ، گابریێل خیسۆس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بەڕازیل

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەرجەنتین:

گۆڵپارێز: ئیمیلیانۆ مارتینێز

هێڵی بەرگری: مۆلینا، رۆمیۆ، ئۆتامێندی ، تاگلیافیكۆ

هێڵی ناوەند: ماك ئالیستەر، دی پاوڵ، ئێنزۆ فێرناندێز

هێڵی هێرشبردن: دیماریا، جولیان ئالڤارێز ، لیۆنێل مێسی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەرجەنتین

بابەتی زیاتر

Back to top button