ئاسیاسعوودیەگرنگترین

نەسڕ گرێبەستی پێنج یاریزان نوێ دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسری سعودی دەیەوێت گرێبەستی پێنج یاریزانی سەرەكی یانەكەی لە ماوەی داهاتوودا بە یەكجار نوێ بكاتەوە.

پێشتر یانەی نەسڕ سەركەوتوو بوو لە نوێكردنەوەی گرێبەستی سوڵتان غەنام تا ساڵی 2028.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەنووس عەلی عەنزی ئیدارەی یانەی نەسڕی سعودی كار لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی پێنج یاریزانی یانەكەی دەكات.

یاریزانەكانیش بریتین لە ( عەبدوڵڵا عەمری، ئەیمەن یەحیا ، خالید غەنام، سامی نەجای و عەلی حەسەن ).

چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا دانیشتنی تایبەت لە نێوان ئیدارە و یاریزانەكاندا بكرێت بۆ ئەوەی لەسەر مەرجەکانی گرێبەستە نوێیەکان لە رووی ماوەی گرێبەستە نوێیەکان و مووچەوە رێکبکەون، دواتر بە فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە رابگەیەنن.

گومانی تێدا نییە دانوستانەکانی نێوان ئیدارەی یانەکە و یاریزانەکان ئاراستەیەکی ئەرێنی لە گفتوگۆکاندا دەگرنەبەر بەهۆی خواستی یانەکە بۆ بەردەوامبوونیان، لەکاتێکدا یاریزانەکان رازی دەبن لەسەر مانەوەیان لەگەڵ نەسڕ.

نەسڕ بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی رۆشنی سعودی دایە و بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای هیلالی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button