ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

ئیتاڵیا و ئۆكراینا لە یاری یەكلاكەرەوەدا رووبەروو دەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یارییەكی یەكلاكەرەوەدا لە پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024 رووبەرووی ئۆكراینا دەبێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 22:45 بە كاتی كوردستان لە یاریگای بای ئەرینا لە شاری لیڤەركوزنی ئەڵمانیا هەردوو هەڵبژاردەی ئۆكراینا و ئیتاڵیا رووبەرووی یەك ببنەوە، لە میانی كۆتا یاری پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.

ئازۆری بە راهێنەرایەتیكردنی لوسیانۆ سپالێتی ئەمشەو یارییەكی یەكلاكەرەوەدا دەكات و هەوڵی بەدەستهێنانی دووەم بلیتی كۆمەڵەی سێیەم دەدات بۆ گەیشتن بە یارییەكانی یۆرۆی داهاتوو كەوا بڕیارە لە ئەڵمانیا بەڕێوە بچێت.

ئیتاڵیا لە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەی سێیەم دێت بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ و ئۆكرایناش بەهەمان ژمارەی خاڵ لە پلەی سێیەم دێت، ئینگلتەرا لە ریزبەندی یەكەمی كۆمەڵەكەدایە و هەر زوو گەیشتنی بە یۆرۆی داهاتوو یەكلاكردەوە.

ئیتاڵیا 7 یاری كردووە لە پاڵاوتنەكاندا و توانیویەتی چوار یاری بباتەوە و یارییەك یەكسان بێت و لە دوو یاریشدا تووشی شكست هاتووە، ئۆكرایناش هەمان ژمارە یاری كردووە و توانیویەتی چوار یاری بباتەوە و یارییەك یەكسان بێت و لە دوو یاریشدا تووشی شكست بووە.

كوڕانی سپالێتی لە یاری چووندا لە ئۆكراینایان بردەوە و لەو یارییەدا پێوویستیان بە تەنیا خاڵێكە بۆ گەیشتن بە یارییەكانی یۆرۆی داهاتوو بە پشتبەستن بە رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیتاڵیا:

گۆڵپارێز: دۆنارۆما

هێڵی بەرگری: دارمیان، گاتی، ئاچێربی، دیماركۆ

هێڵی ناوەند: بارێلا، جۆرجینیۆ، بۆناڤێنتۆرا

هێڵی هێرشبردن: بێراردی ، راسپادۆری ، كیێزا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button