عێراقگرنگترین

مێرخاس دۆسکی: تەنیا چاومان لە بردنەوەی یارییەکەیە

''عێراق دەیەوێت بگاتە مۆندیالی 2026''

Yariga App

یاریگا –

خێسوس کاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دووپاتیدەکاتەوە، رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ڤیێتنام ئاسان نابێت.

لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە یارییەکە، کە بڕیارە سبەی سێشەممە لە هانۆی، پایتەختی ڤیێتنام بکرێت، کاساس روونیکردەوە، شێرەکانی رافیدەین باش لە گرنگی بردنەوەی ئەم یارییە تێدەگەن، تایبەت دوای بردنەوەی یەکەم یاری بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیا.

خێسوس کاساس
خێسوس کاساس لە پرێس کۆنفرانسی هەڵبژاردەی عێراق. هانۆی، ڤیێتنام

باش دەزانین رکابەرەکەمان بەهێز و رێکخراوە و هەردووکمان چاومان لە بردنەوەی یارییەکەیە، بەلای ئێمەوە مێژوو گرنگ نییە، چونکە مێژوو دەڵێت، بەرازیل بەردەوام براوەیەوە. چاومان لە بردنەوەی سێ خاڵی یارییەکەیە، هەرچەندە ئاسان نابێت.

لەبارەی تواناکانی هەڵبژاردەی ڤیێتنام، کاساس دەڵێت

بە ئاستی ڤیێتنام سەرسامم، چونکە لە دواوە زۆر باش ئامادەکاری بۆ هێرشەکان دەکەن. ئەمەش خاڵی بەهێزی هەڵبژاردەکەیە، جیا لەمەش کوالێتی یاریزانانیان زۆر بەرزە. بیرمان نەچێت، ئامادەبوونی هاندەران خاڵێکی بەهێزی دیکەیە بۆ ئەوان.

خێسوس کاساس
خێسوس کاساس و مێرخاس دۆسکی لە پرێس کۆنفرانسی هەڵبژاردەی عێراق. هانۆی، ڤیێتنام

مێرخاس دۆسکی، ئەستێرەی کوردی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی سلۆڤاکۆی چیکی، بەشداری پرێس کۆنفرانسەکەی کرد و جەختیکردەوە، تەنیا چاویان لە بردنەوەی یارییەکەیە

هەرگیز ناتوانم وەسفی ئەم ساتانە بکەم، چونکە بەلای منەوە زۆر نائاسایین، یاری یەکەممان لە عێراق زۆر نائاسایی بوو، چونکە هاندەران زۆر سەرسووڕهێنەر بوون. هەموو هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە دەکەین، تاوەکو پێشەنگی کۆمەڵەکەمان بین. راستە هەندێک کێشەمان هەیە، بەڵام هەموو هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی دەدەین و ئەرکی خۆمان بە تەواوی جێبەجێ دەکەین.

یارییەکە سبەی کاتژمێر 15:00 بە کاتی هەولێر لە هانۆی بەڕێوەدەچێت و تۆڕی وەرزشی یاریگا، راستەوخۆ یارییەکە لە پلاتفۆرمەکانی خۆی دەگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button