ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

راشفۆرد و ئۆنانا بەشداری یاری داهاتووی مانچێستەر یونایتد دەكەن؟

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان هەڵوێستی هەردوو یاریزان ماركۆس راشفۆرد و ئاندرێ ئۆنانایان سەبارەت بە یاریكردن لە یاری داهاتووی مانچێستەر یونایتد ئاشكرا كرد.

وا بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری ئێڤەرتن بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی سیانزەی پرێمەرلیگ.

ئۆنانا لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر مۆریشویس تووشی پێكان بوو نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات و بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.

هەروەها راشفۆردیش بەهەمان شێوە لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر ماڵتا تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.

بەپێی زانیاریەكانی مانچێستەر ئێڤنینگ هەردوو یاریزان ماركۆس راشفۆرد وئاندرێ ئۆنانا ئامادەن بۆ یاریكردن لە دوای پشووە نێودەوڵەتیەكان.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێكانەكەی هەردوو یاریزان قورس نیە و ئامادەن بۆ یاریكردن بەرامبەر ئێڤەرتن.

شەیتانە سوورەكان بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button