ئه‌مریکاگرنگترین

ئێندریك: زیاتر بە رۆناڵدۆ سەرسامم وەك لە مێسی

Yariga App

یاریگا –

ئێندریك، هێرشبەری لاوی هەڵبژاردەی بەڕازیل دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە سەرخستنی بۆ هەڵبژاردەی یەكەم.

وا بڕیارە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەڕازیل لە یاریگای ماراكانا لە ریۆ دی جانیێرۆ میوانداری هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی پاڵەوانی جیهان بكات، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە جامی جیهانی 2026.

ئێندریك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ووتی: لیۆنێل مێسی ناوازەیە، ئێستا باشترینی جیهانە، یاریكردن بەرامبەری و بینینی لە نزیكەوە ئەزمونێكی باش دەبێت.

بەردەوام بوو ووتی: بەڵام پێلێ هێشتا بە تەنیایە و كەسیش لەوە نزیك نابێتەوە كە ئەو كردوویەتی.

هەروەها ئێندریك ئەوەی ئاشكرا كرد كە سەرسامە بە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی نەسری سعودی.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: تەنیا دەمەوێت چێژ لە ساتی یاریکردن بەرامبەر مێسی وەربگرم، وە لەگەڵیدا لەیەک یاریگادا بم، ئەو پیاوێکە تەنیا لە یارییە ڤیدیۆییەکان بینیومە، بەڵام زیاتر بە كریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرسامم، هاوکارەکەم گیلهێرمی هەمیشە گاڵتەم لەگەڵ دەکات، دەڵێت مێسی باشترینە.

ئەرجەنتین لە ریزبەندی یەكەمی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە جامی جیهانی 2026 دێت بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ و بەڕازیلیش لە ریزبەندی پێنجەم دێت بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button