یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد پێكانەكەی گاڤی مەترسیدارە و تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ بووە.
شەوی رابردوو ئیسپانیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری جۆرجیای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی كۆتایی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.
Forget that he played him in a meaningless match. At 21st min, Gavi got hit on his right knee, it looked serious and stayed down. Two min later, he couldn’t continue.. WHY HE DID NOT SUB HIM OFF AFTER THE FIRST TIME 😭😭 pic.twitter.com/EeYVCFKq5i
— ᴘɢ² 🇵🇸 (@angrygavi) November 19, 2023
لەو یارییەدا گاڤی تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات و لە خولەكی 26 یاریگای جێهێشت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەیاننامەیەكی فەرمی لە پێگەی تایبەتی خۆی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە; گاڤی تووشی پێكانێكی سەخت بووە لە ئەژنۆی راستیدا، پشكنینی وردی بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی بەتەواوی جۆری پێكانەكەی بزانرێت.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، لەناو کەمپی هەڵبژاردەی ئیسپانیا زۆر رەشبین بوون، هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە تووشی پچڕانی بەستەرەی ئەژنۆی بووە.
#TuDiràs | 🗣️ "La gravetat de la lesió de Gavi dependrà de si hi ha afectació als meniscs"
El doctor Pedro Ripoll, especialista en traumatologia, explica que hi ha alguna possibilitat que el blaugrana torni abans de l'Eurocopa
🎧 Recupera l'entrevista: https://t.co/OEipnxr2DG pic.twitter.com/f9uFJdWKxL
— Esports RAC1 (@EsportsRAC1) November 19, 2023
بەپێی زانیاریەكانی RAC1 گاڤی تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بووە و بەهۆیەوە تەواوی وەرزەكە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
هەڵبژاردەی لارۆخا بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ بە پلەی یەكەم گەیشتنی خۆی بە یارییەكانی یۆرۆی 2024 مسۆگەر كرد.