ئیسپانیاگرنگترین

نوێترین زانیاری لەبارەی داهاتووی ئەنچیلۆتی لە ریال مەدرید

هیچ گفتوگۆیەکی فەرمی نەکراوە

Yariga App

یاریگا –

گەرچی بەشێک لە میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویان کردووەتەوە، ریال مەدرید لەگەڵ ئەنچیلۆتی دەستی بە گفتوگۆ کردووە، گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی فەرمی نییە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی هەیە و دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزی دیکە نوێ بکاتەوە، بەڵام هیچ گفتوگۆیەک لەمبارەیەوە نەکراوە.

مارکا ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی ریال مەدرید پێیانوایە ئێستا کاتەکە گونجاو نییە بۆ ئەوەی قسە لەبارەی داهاتوو ئەنچیلۆتی بکەن، کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرێنگی کۆتایی دێت.

پێشتر میدیاکان بڵاویانکردبووەوە، ئەنچیلۆتی رازی بووە لە کۆتایی ئەم وەرزە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل بگرێتە ئەستۆ، بەڵام هێشتا هیچ شتێکی فەرمی نییە و بەرپرسانی ریال مەدرید ئارەزوو دەکەن ئەنچیلۆتی بەلایەنی کەم وەرزێک بۆ دوو وەرزی دیکە لە یانەکەیان بەردەوام بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button