ئیتاڵیاگرنگترین

سپالێتی و تۆتی ئاشتبونەوە

Yariga App

یاریگا

لوسیانۆ سپالێتی و فرانسیسکۆ تۆتی دوای 8 ساڵ جارێکیتر ئاشت بونەوە.

لوسیانۆ سپالێتی کە پێشتر هەموو کاتێک فرانچێسکۆ تۆتی بە باشترین یاریزانی کاری ڕاهێنەرایەتی خۆی زانیوە، داوای لێکردووە پەیوەندی بە دەستەی ڕاهێنەراتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکات.

رۆژنامەی کۆریرۆ دێلۆ سپۆرت بڵاویکردەوە، دوای ئاشتبونەوەی لەگەڵ ئەفسانەکەی رۆما، راهێنەرەکەی هەڵبژاردەکەیان پێشنیاری کردووە فرانسیسکۆ تۆتی پەیوەندی بە ستافی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیانەوە بکات.

تۆتی کە خاوەنی بڕوانامەی ڕاهێنەرایەتیە، دەتوانێت وەک ڕاهێنەرێکی کاریزما و پێشەنگ لە ژووری جلگۆڕینی ئیتاڵیا ڕۆڵێکی ئەرێنی بگێڕێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، ئەگەری ئەوە هەیە ئەگەر ئیتاڵیا سەرکەوت بۆ یۆرۆی 2024، ئەوا فرانسیسکۆ تۆتی وەک ئەندامی ستافی راهێنەری هەڵبژاردەکەی دەستبەکاربێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button