رۆناڵدۆ لە نێو بەفراودا خۆی بۆ ئایسلاند ئامادە دەکات
یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەر لە یاری هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەرامبەر هەڵبژاردەی ئایسلاند، دەچێتە نێو بەفراوێکەوە.
رۆناڵدۆ، ئەستێرەی نەسری سعودی وێنەیەکی خۆی لە ستۆری ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە، کریس چووەتە نێو بەفراوێکدا و خۆی بۆ یارییەکەی ئایسلاند، لە درێژەی یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2024 ئامادە دەکات.
پۆرتوگال هیچ یارییەکی لە پاڵاوتنەکاندا نەدۆڕاندووە و 27 خاڵی لە نۆ یاریدا بەدەستهێناوە.
ئەستێرەی 38 ساڵان دەستبەرداری نەریتەکانی نەبووە و بەردەوام پابەندی خووەکانی پێشوویەتی. لەگەڵ نەسر لە 17 یاری رابردوودا 16 گۆڵی کردووە و 9 ئەسیستیشی هەبووە.
ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە کاپشنی ستۆرییەکەی ئینستاگرام نووسیویەتی ‘G Night’ بە واتای شەوتان شاد، لەگەڵ ئیمۆجییەکی دەموچاوی سڕبردوو.
ئەستێرەی نەسر ئەمشەو رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئایسلاند دەبێتەوە و دواتر دەگەڕێتەوە سعودیە. هەینی داهاتوو لەگەڵ نەسر رووبەڕووی ئەخدوود دەبێتەوە.