ئینگلتەراوه‌رزشه‌کانی دیکە

فێرگسن لە رکابەریکردن بێزار نابێت؛ ئەمجارەیان ئەسپەکەی لە بەحرەین یەکەم بوو (ڤیدیۆ)

ساڵانێکی زۆرە حەزی لە پێشبڕکێی ئەسپسوارییە

Yariga App

سێر ئەلێکس فێرگسن راهێنەری پێشووی مانچێستەر یونایتد هێشتا چێژ لە رکابەریکردن وەردەگرێت و ئەمجارەیان نەک خۆی، ئەسپە تایبەتەکەی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

سپیریت دانسەر ئەسپە تایبەتەکەی سێر ئەلێکس فێرگسن لە جامی نێودەوڵەتی ئەسپسواری بەحرەین بە ئامادەبوونی فێرگسن، پلەی یەکەمی لە پێشبڕکێیەکە بەدەستهێنا لە کاتێکدا چەندان ئەسپی بەناوبانگ و ناودار بەشدارییان تیادا کردبوو، بەڵام ئەسپەکەی فێرگسن پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و نیو ملیۆن پاوەندی وەکو خەڵاتی پلەی یەکەم بردەوە.

لەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوبوونەتەوە، راهێنەرە سکۆتلەندییەکە گەرچی لە تەمەنی 81 ساڵیدایە و تەواو بە تەمەندا چووە، بەڵام لە خۆشی یەکەمبوونی ئەسەپەکەی هەڵدەپەڕێت و خۆشی دەگێڕێت.

فێرگسن ساڵانێکی زۆرە حەزی بە پێشبڕکێی ئەسپسوارییە، لەوەتەی ساڵی 1998ـەوە ئامادەی پێشبڕکێی ئەسپسواری دەبێت و ئێستا خاوەنی 32 ئەسپی جیاوازە.

بابەتی زیاتر

Back to top button