فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ لە دوای هاتریکەکە: هێشتا زۆرم ماوە

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ لە دوای گەیشتنی بە 300 گۆڵ لەگەڵ یانەکان و هەڵبژاردەی فەرەنسا پێی وایە ”هێشتا زۆری لەپێشە”.

شەوی رابردوو، کاپتنی کەڵەشێرەکان سێ گۆڵی لە هەڵبژاردەی گیبرالتار کرد و فەرەنسا بە ئەنجامی 14-0 یارییەکەی بردەوە. لە دوای یارییەکە ئێمباپێ قسەی بۆ کەناڵی TF1 کرد

ئەمە بەشێکە لە پڕۆسەکە، هەندێ یاریزان 800 یان 850 گۆڵیان لە کاروانی وەرزشیدا کردووە. 300 ژمارەیەکی زۆر سەرسووڕهێنەرە. پێویستە لە بەرەوپێشچوون لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەم بەردەوام بم.

کیلیان ئێمباپێ
کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا

لە سەرەتای سێپتێمبەری رابردوو، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزان لە مێژوودا 850 گۆڵ بکات، لیۆنێل مێسیش زۆر لە دوای رۆناڵدۆوە نییە، لە 1044 یاریدا 821 گۆڵی کردووە.

ئێمباپێ زۆری ماوە بگاتە ژمارەی گۆڵەکانی هەردوو جەمسەرەکەی تۆپی پێ، هەرچەندە کیلیان تەنیا 24 ساڵە و دەتوانێت زۆر ریکۆردی دیکە بشکێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button