ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید سورپرایزێك بۆ گولەر ئامادە دەكات

بەشێوەی خواستن دەیداتەوە بە یانەكەی پێشووی

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد ئاردا گولەری توركی و یاریزانی نوێی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پشێوییەكی لە ناو یانە ئیسپانیەكەدا درووستكردووە.

لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا ئاردا گولەر بە بەهای 20 ملیۆن یۆرۆ لە فەنەرباچێوە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد.

لەو كاتەوەی پەیوەندی بە یانە شاهانەكەوە كردووە گولەر بەهۆی پێكانەوە نەیتوانیوە بەشداری لە هیچ یارییەكی ئەو یانەیەدا بكات.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ئاس ئەم دۆخە بووە بە بومەلەرزەیەك لە ناو ریال مەدریددا و قوربانییەكەی نیكۆ میهیچ بوو، ئەو پزیشكەی بەهۆی گولەرەوە لە یانەكە دوورخرایەوە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، بارودۆخی ئێستای گولەر ریال مەدرید دەخاتە بەردەم بژاردەی ئەوەی بۆ وەرزێک بە خواستن بیداتەوە بە یانەکەی پێشووی، و چاودێریکردنی گەشەسەندنەکانی لەگەڵ ئەو یانەیە.

ئاماژە بەوەشكراوە، پەرەسەندنەكانی سەرەتا بە گولەر ئەرێنی بووە بەڵام جەستەی منداڵانەیە.

پێش پەیوەندیكردنی بە ریال مەدریدەوە چەندین یانەی زلهێزی ئەوروپا دەیانویست ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەكانیان دیارترینیان بارسێلۆنا، ئەیسی میلان، بێنفیكا و ئایاكس.

بابەتی زیاتر

Back to top button