ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا وردەکاری پێکانەکەی تێر شتیگن ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا دڵنیایی دەدات لەوەیکە پێکانەکەی مارک ئەندرێ تێرشتیگن، گۆڵپارێزی یانەکەی قورس نییە و هیچ یارییەکی داهاتووی یانەکەی لەدەست نادات.

شەوی رابردوو بوو کە راگەیەندرا کە مارک ئەندرێ تێرشتیگن تووشی پێکان بووە و بە رەزامەندی جولیان ناگلسمان، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کەمپی هەڵبژاردەکەی بەجێهێشت و گەڕایەوە بارسێلۆنا.

ناگلسمان سەبارەت بە پێکانی گۆڵپارێزەکەی گوتی:

لە بڕبڕەی پشتیدا تووشی پێکان بووە و ئەوەندە ئازاری هەبووە کە ناچار بووین لە کەمپی هەڵبژاردەی نیشتمانی دووری بخەینەوە.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ سپۆرت نووسیویەتی پزیشکانی بارسا لە پشکنینی سەرەتاییدا رایانگەیاندووە، تێرشتێگن پێکانەکەی قورس نییە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ئێوارەیە پشکنینی وردتری بۆ دەکرێت.

ئەمە یەکەم پێکان نییە کە تێر شتیگن لە پشتیدا تووشی پێکان بێت و لە ساڵی 2014 بە هەمان پێکان بۆ چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دوورکەوتەوە. ئێستا یانەی بارسێلۆنا دڵنیایە لەوەی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکەی دوای هەفتەیەک لە چاکبوونەوە ئامادە دەبێت بۆ یاری کردن، هەروەها هەست بەترسی لەدەستدانی یارییەکەی بەرامبەر رایۆڤیا کانو ناکات.

تێر شتیگن گۆڵپارێزی بەردەوامی بارسا و بە یەکێک لە پارچە سەرەکییەکانی تیپەکە دادەنرێت، هەروەها ئامادەبوونی لە ناو گۆڵی یانەکە لە هەموو یارییەکدا خاڵێکی دڵنیاکەرەوەیە بۆ یاریزانەکانی بارسێلۆنا بەتایبەتی بەرگریکارەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button