کوردستانگرنگترین

راستییە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان

هەندرێن بەبێ ئەوەی گۆڵی لێبکرێت هاتە پێشەنگی خولەکە

Yariga App

یاریگا –

دوای تێپەڕبوونی چوار گەڕ بەسەر یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان، هەندرێن هاتە پێشەنگی خولەکە و چەندان رووداو و ریکۆردی سەرنجڕاکێش لەم وەرزە لە خولەکە تۆمارکراون.

# هەندرێن تەنیا بە تۆمارکردنی 3 گۆڵ لە 4 یارییدا 8 خاڵی کۆکردووەتەوە، جگە لە هەولێر (2 گۆڵ) هەندرێن لەو چوار گەڕەی ئەنجامدراون، کەمترین رێژەی گۆڵی تۆمار کردووە، کەچی پێشەنگی خولەکەی گرتووە.

# هەندرێن تاکە یانەیە لەم وەرزەی خولەکە هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە، دلێر حاتەم گۆڵپارێزی یانەکە چوار کلین شیتی تۆمارکردووە و 360 خولەکە تۆڕی گۆڵی هەندرێن نەهەژێنراوە، لەکاتێکدا هیچ یانەیەکی دیکە نییە لە خولەکە لە 3 گۆڵ کەمتری لێنەکرابێت.

# یوسف حەمید گۆڵپارێزی دەربەندیخان لەم وەرزە بەرپەرچی سێ لێدانی سزای داوەتەوە، لە گەڕی یەکەم بەرامبەر رانیە پێناڵتی محەمەد دکانۆی گەڕاندەوە، لە گەڕێ دووەم لە یاریی بەرامبەر ئاکرێ پێناڵتی موسا عەدنانی گەڕاندەوە، لە گەڕی چوارەمیش بەرامبەر سیروانی نوێ پێناڵتی دیلمان رۆکانی گەڕاندەوە.

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=932612678225060&set=pb.100044290096476.-2207520000&type=3

# ئارارات تاکە یانەیە لەم وەرزەی خولەکە تامی بردنەوەی نەکردووە، لە چوار یاریی دوو دۆڕان و دوو یەکسانبوونی تۆمارکردووە.

# یادگار ئیبراهیم هێرشبەری سەیدسادق بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە، ئامانج ئەکرەم هێرشبەری شەقڵاوە بە سێ گۆڵ لە پلەی دووەم دێت.

# فەرمان عوسمان و بەهائەدین بەکر لە سەیدسادق، موئەیەد سەفا لە شێروانە و میران محەمەد لە سیروانی نوێ بە 3 ئەسیست پێشەنگی گۆڵدروستکارانی خولەکەیان گرتووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button