ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

لیرۆی سانێ باس لە داهاتووی دەكات

Yariga App

یاریگا –

لیرۆی سانێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات باس لە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی و گرنگیپێدانی یانە ئەوروپیەكان دەكات.

گرێبەستەكەی سانێ لەگەڵ بایرن لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەكان هەریەك لە یانەكانی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول گرنگی بە گواستنەوەی لیرۆی سانێ دەدەن.

وا بڕیارە ئەمشەو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یارییەكی دۆستانەدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی توركیا ببێتەوە.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر توركیا لیرۆی سانێ سەبارەت بە كەم دەركەووتنی لە میدیاكانەوە ووتی:

دەمەوێت بەرپرسیارێتی زیاتر لە یاریکردنمدا بگرمە ئەستۆ، کەسێك نیم زۆر قسە بکەم، بەڵام دەمەوێت بە ئاستەکەم بەرپرسیارێتی لە یاریگادا لە ئەستۆ بگرم.

سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ بایرن میونشن ووتی:

تا ئێستا هیچ بیرم لێ نەكردووەتەوە، یانەكە دەیەوێت گفتۆگۆم لەگەڵ بكات، بەڵام ئێستا تەنیا دەمەوێت سەرنجم لەسەر یاریكردن بێت، بایرن میونشن وەك یەكەم خاڵی پەیوەندیكردنم دەمێنێتەوە، هیچ گومانێك لەوەدا نییە.

لەم وەرزەی بۆندسلیگادا سانێ ئاستێكی نایاب پێشكەش دەكات و بە جۆرێك لە 11 یاریدا توانیویەتی بەشداری لە كردنی 14 گۆڵدا بكات، هەشت گۆڵ و شەش ئەسیست.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button