ئیسپانیا
ریال مەدرید هیچ یاریزانێک ناگوازێتەوە
یاریگا
سەرەڕای ئەوەی نزیکەی 10 یاریزانی یانەی ریال مەدرید لەو ماوەیە تووشی پێکان بوون، بەڵام کارگێری یانەکە هیچ یاریزانێک ناگوازێتەوە.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی شاهانەکە زستانی داهاتوو هیچ یاریزانێکی نوێ بۆ ریزەکانی ناگوازێتەوە.
ئەم دەنگۆیە لە کاتێکدایە کارلۆ ئانچێلۆتی رەنگە بەهۆی پێکان زۆرەکانی، بە درێژایی ئەم وەرزە تووشی گەورەترین کێشە بێت.
لەلایەکی دیکە دەنگۆیەکی بەهێز هەیە، یانە شاهانەکە دەیەوێت هاوینی داهاتوو چەند یاریزانێک بگوازێتەوە، لەوانەش کلیان ئێمباپێ و ئالفۆنسۆ دەیڤیز.