ئیسپانیاگرنگترینمۆندیال

جۆری پێکانەکە و ماوەی دوورکەوتنەوەی ڤینیسیۆس ئاشکراکرا

گورزێکی دیکەی کوشندە

Yariga App

یاریگا –

درەنگانی شەوی رابردوو لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی کیشوەری ئەمریکای باشوور، بەرازیل بووە میوانی کۆڵۆمبیا. یارییەکە بە شکستی سامبا بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ کۆتایی هات.

هەر لە گێمی یەکەمی یارییەکە و لە خولەکی 27 ڤینیسیۆس جونیۆر، بەهۆی پێکان یاریگای جێهیشت و لە شوێنی ئەو جواو پێدرۆ بەشداری یارییەکەی کرد.

پاش یارییەکە ڤینی لەبارەی پێکانەکەی گوتی:

پێموایە ئەمە هەمان ئەو پێکانەیە لە لە ماوەی رابردوو بەرامبەر بە سێڵتا ڤیگۆ تووشی بووم.

لە کۆتاییەکانی مانگی هەشت، ڤینیسیۆس لە یاری نێوان یانەکەی و سێلتا ڤیگۆ، لە رانیدا تووشی پێکان بوو، بەو هۆیە نزیکەی دوو مانگ لە یاریکردن دابڕا و بەشداری پێنج یاری یانەکەی نەکرد.

پێکانە تازەکەی ڤینی لە رانی چەپیدایە، هەمان جۆری پێکانەکەی پێشووە، بەپێی زانیارییەکانی بەرنامەی ئێلچرینگیتۆ، ئەستێرە بەڕازیلییەکە بەهۆی ئەم پێکانە لە شەش یاری داهاتووی هەڵبژاردە و یانەکەی بێبەش دەبێت.

پێکانەکەی ڤینی گورزێکی کوشندەی دیکەیە بەر ریال مەدرید دەکەوێت، بەوپێیەی چوارشەممەی رابردوو ئێدواردۆ کاماڤینگای فەڕەنسیش لە مەشقەکانی هەڵبژاردەکەی تووشی پێکان بوو، تا ساڵی 2024 ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

ساتی پێکانەکەی ڤینی:

بابەتی زیاتر

Back to top button