ئیسپانیاگرنگترین

ئاگاتان لێیە لە یاریی ریال مەدرید و چێڵسی ناوبژیوان چیکردووە؟

Yariga App

یاریگا

هەردوو تیپی خانمانی ریاڵ مەدرید و چێڵسی لە یەکەم یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەکتری بونەوە، یارییەکەش بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات، بەڵام ئەوەی جێگەی مشتومڕێکی زۆر بوو، ئاستی ناوبژیوانەکانی یارییەکە بوو.

لەم یارییە ناوبژیوانانی یارییەکە چەند هەڵەیەکی زەقیان کرد، لە یەکێک لەو بڕیارە مشتومڕاوییانەدا، یاریزانێکی یانەی ڕیال مەدرید پێش ئەوەی بچێتە ناو ناوچەی سزا، دەکەوێتە سەر زەوی بەڵام ناوبژیوان لێدانی سزای هەژمار دەکات، واتە یاریزانەکە لە دەرەوەی ناوچەی سزا دەکەێتە سەر زەوی.

لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکەش خانمانی یانەی چێڵسی توانیان گۆڵی پێشکەوتن تۆمار بکەن، بەڵام یاریدەدەری ناوبژیوانی یارییەکە گۆڵەکەی بە بیانۆی ئۆفساید رەتکردەوە، لەکاتێکدا گۆڵکاری یانە لەندەنیەکە چەند مەترێک لە دوایین یاریزانی ڕیاڵ مەدریدەوە دوور بوو!

بابەتی زیاتر

Back to top button