فه‌ره‌نسا

یوسف فۆفانا بووەتە ئامانجی چەند یانەیەکی گەورە

Yariga App

یاریگا

یوسف فۆفانا ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی مۆناکۆ بەهۆی ئاستە بەرزەکەی، بازارەکەی گەرم کردووە و چەند یانەیەکی گەورەی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی دەکەن.

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی لە هێڵی ناوەڕاستی ڕووبەڕووی بۆشایییەکی گەورە بووە، پۆڵ پۆگبا بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخشی قەدەغەکرا و نیکۆلۆ فاگیۆلی بەهۆی قومار و گرەوکردنەوە سزا دراون. بۆیە سەرچاوەکانی ئیتاڵیا باس لەوە دەکەن کە خانمە پیرەکە دەیەوێت زستانی داهاتوو ناوەڕاستکارێک بگوازێتەوە.

ڕادیۆ مۆنتی کارلۆی فەرەنسا بڵاویکردەوە، یانە ئیتاڵیەکە لە چەند مانگی ڕابردوودا چەند جارێک چاودێری یارییەکانی یوسف فۆفانای تەمەن 24 ساڵانی یانەی مۆناکۆی کردووە و ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکات. 

لەلایەکی دیکەوە یانەکانی مانچێستەر یونایتد و پاریس سانجێرمان لە نزیکەوە چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو ناوەڕاستکارە فەرەنسیە زستانی داهاتوو بازاڕی گەرم بێت. 

فۆفانا تاوەکو ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی مۆناکۆ هەیە، بەڵام لە ئەگەر گەیشتنی ئۆفەرێکی باش، چاوەڕێ دەکرێت یانەکەی دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button