خوله‌کانی دیکە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ وەکو ‘فیرعەون’ هەڵسوکەوت دەکات و دراوسێیەکانی بێزار کردووە

سێ ساڵە خەریکی دروستکردنی کۆشکە گەورەکەیەتی

Yariga App

دراوسێیەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پۆرتوگاڵ گلەییان لە هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە هەیە و دەڵێن ‘کریستیانۆ وەکو فیرعەون هەڵسوکەوت دەکات و سێ ساڵە لەبەر کۆشکەکەی دۆن ژیانیان لێ تێکچووە’.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری یانەی نەسڕی سعوودی لە شاری لیسبۆن لە پۆرتوگاڵ کۆشکێکی شاهانە دروست دەکات و وابڕیارە ئەو کۆشکە تاوەکو هاوینی داهاتوو کۆتایی بێت، کە ئەو کۆشکە بە گەورەترین کۆشک دادەنرێت لە پۆرتوگاڵ و تێچووەکەی 21 ملیۆن دۆلار دەبێت و لەوانەیە هێشتا درەنگتر تەواو بێت.

رووبەری کۆشکەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوو هەزار و 720 مەتر دەبێت و لە چوار نهۆم پێک دێت، ئەم کۆشکە کەوتووەتە ناوچەی کاسکایس کە بیست خولەک لە شاری لیسبۆن دوورە، کۆشکەکە لە بەردی گرانبەها و دەگمەن دروستکراوە و هۆڵی وەرزشی و سینەما و چەندان شوێنی دیکەی بۆ کات بەسەربردن تیادا دروستکراوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی میدیا پۆرتوگاڵییەکان، دراوسێیەکانی ئەو کۆشکەی رۆناڵدۆ لە داخی کارەکانی ئەو کۆشکە بە تەواوەتی بێزار بوون، یەکێک لە دراوسێیەکانی دەڵێت:’سێ ساڵە خەریکی دروستکردنی ئەم کۆشکەن، ئەم کۆشکە هێندە گەورەیە دەڵێی نەخۆشخانەیە، چەندان مانگە شەقامی بەردەم ماڵی ئێمەیان بەهۆی کارەکانی ئەم کۆشکە گرتووە، باخچەی ماڵەکەمان پڕ تەپوتۆز بووە، هەموو ئەمانە بەرهەمی کارەکانی کۆشکەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆن، کە وەکو فیرعەون دەیەوێت هەڕەمێک دروست بکات’.

سەرەتا وابڕیار نەبوو کۆشکەکە هێندە گەورە بێت، سەرەتا تەنیا 10 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کرا بوو، بەڵام دواتر کریستیانۆ بە چەند جارێک گوژمەی تەرخانکراوی بۆ کۆشکەکە زیاد کرد، پێدەچێت دۆن بیەوێت لە داهاتوو دوای وازهێنانی لە یاریکردن لەو کۆشکە بژی، بۆیە هێندە گرنگی پێدەدات و پارەی لێ خەرج دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button