ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆ بەدەستهێنانی دەیڤز سێ گەورەی پرێمەرلیگ رکابەری ریال مەدرید دەکەن

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی، لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی هاتنە نێو کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی ئالفۆنسۆ دەیڤز.

پێگەی 90min بڵاویکردووەتەوە، هەرسێ یانەی چێڵسی، لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی ئارەزووی گواستنەوەی ئالفۆنسۆ دەیڤزی کانەدی و بەرگریکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکەن.

بەڵام سەرەڕای گرنگی پێدانی یانە گەورەکانی پرێمەریگ، سەرنجی دەیڤز تەنیا لای ریال مەدریدی ئیسپانییە، یاریزانەکە خەون بەوە دەبینێت درێسی یانە شاهانەییەکەی ئیسپانیا بپۆشێت.

گرێبەستی بەرگریکارە تەمەن 22 ساڵانییەکە لە هاوینی 2025 لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت، سەرجەم گفتوگۆکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی وەستێنراو و هیچ پێشکەوتنێک نییە.

بەدەستهێنانی ئالفۆنسۆ، خەونێکی لەمێژینەی ریال مەدریدیشە، بەپێی رۆژنامەی بیڵد، مێرێنگی ئامانجییەتی بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە، بەڵام بایرن بەکەمتر لە 50 ملیۆن رازی نابێت.

دەیڤز لە هاوینی 2019 بەبڕی 14 ملیۆن یۆرۆ، لە ڤانکۆڤەری ئەمریکییەوە گواسترایەوە بۆ بایرن، بە درێسی یانە ئەڵمانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 171 یاری کردووە، 8 گۆڵی کردووە و 28 گۆڵیشی درووستکردووە.

بەدرێسی باڤارییەکان 1 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 5 نازناوی بۆندسلیگا، 1 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 1 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، 2 نازناوی جامی ئەڵمانیا و 3 نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button