ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فلۆرێنتینۆ پێرێز وەڵامی پڕوپاگەندەیەکی بارسێلۆنا دەداتەوە

رەتیدەکاتەوە هیچ هەوڵێکیان بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز دابێت

Yariga App

یاریگا –

فلۆرێنتینۆ پێرێز وەڵامی پڕوپاگەندەیەکی بارسێلۆنا دەداتەوە و رەتیدەکاتەوە هیچ هەوڵێکیان بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز دابێت.

ماڵپەڕی دێڤینسا سێنتڕاڵی ئیسپانی کە لە ریاڵ مەدرید نزیکە، رایگەیاندووە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید بە هەموو شێوەیەک رەتیدەکاتەوە هیچ هەوڵێکیان بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز هێرشبەری ئاتلێتیک بلباو دابێت.

ماڵپەڕە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید بە هیچ شێوەیەک هەوڵی بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز نەداوە، کە لەوەتەی هاوینی رابردووەوە بارسێلۆنا لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی ئەو هێرشبەرە ئیسپانییە بباتە ریزەکانی، کە هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی لەگەڵ بلباو کۆتایی دێت و دەتوانێت بەخۆڕایی ریزەکانی یانە باسکییەکە بەجێبهێڵێت.

پێرێز گوتویەتی:’بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری ئەو بابەتە نیم، ئێمە ئەگەر بمانەوێت نیکۆ ویلیامز بگوازینەوە ئەوا سەرەتا گفتوگۆ لەگەڵ ئاتلێتیک بلباو دەکەین چونکە ئەو یانەیە زۆر هاوکارن لەگەڵ ئێمە، بەڵام ئێمە هیچ هەوڵێکمان بۆ گواستنەوەی نیکۆ نەداوە’.

نیکۆی 21 ساڵان ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 40 ملیۆن یۆرۆیە و لەگەڵ ئاتلێتیک بلباو لەکۆی 95 یاری 13 گۆڵ و 12 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button