ئه‌مریکاگرنگترین

ئایا لیۆنێل مێسی بەرامبەر ئوروگوای و بەرازیل یاری دەكات؟

لیۆنێل سكالۆنی وەڵام دەداتەوە!

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل سكالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هەڵوێستی لیۆنێل مێسی سەبارەت بە بەشداریكردن لە دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر ئوروگوای و بەرازیل یەكلادەكاتەوە.

وا بڕیارە بەرەبەیانی سبەی كاتژمێر 3:00 بە كاتی كوردستان هەڵبژاردەی پاڵەوانی جیهان لە یارێگای خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی ئوروگوای بكات، لە میانی گەڕی پێنجەمی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەمریكای باشوور بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی 2026.

هەروەها بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە لە یاریگای ماراكانا دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی بەڕازیل.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئۆروگوای سكالۆنی ووتی:

هیچ مەجالێك نییە بۆ ئەوەی گۆڕانكاری زۆر لە پێكهاتەی سەرەكیدا بكرێت، بەو یاریزانانەوە یاری دەكەم كە بە بەردەوامی بەشداری دەكەن.

سەبارەت بە بەشداریكردنی لیۆنێل مێسی لە دوو یاری داهاتوو بەرامبەر ئۆروگوای و بەرازیل سكالۆنی ووتی:

مێسی لە دۆخێكی زۆر باشدایە، هەرچەندە لە ماوەی مانگی رابردوو هیچ یارییەكی نەكردووە، مێسی توانای جەستەیی خۆی بە باشی وەردەگرێتەوە، بەتایبەتی کە زۆر بەجدی مەشق و راهێنان دەکات، وەڵامەكان سەبارەت بە مێسی ئاسانن، ئەگەر باش بێت ئەوا هەمیشە بەشداری دەكات.

لیۆنێل سكالۆنی و لیۆنێل مێسی

تانگۆ بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە پێشەنگی هەڵبژاردەكانی كیشوەری ئەمریكای باشووردایە بۆ گەیشتن بە یارییەكانی جامی جیهانی 2026.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button