زانیاری نوێ لەبارەی پێکانەکەی کاماڤینگا
یاریگا –
ئێدواردۆ کاماڤینگای فەڕەنسی، بەهۆی تووشبوونی بە پێکان، گەڕایەوە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا.
دوێنێ چوارشەممە، لە مەشقەکانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا، کاماڤینگا بەهۆی بەریەککەوتنێکی توندی لەگەڵ عوسمان دیمبێلی، توشی پێکان بوو، هەر بەو هۆیە مەشقەکانی هەڵبژاردەکەی جێهێشت.
رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ستافی پزیشکانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ریال مەدرید بڕیاریانداوە یاریزانەکە لە مەدرید پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێتەوە.
🚨⚪️ Real Madrid and France staff have both decided that Eduardo Camavinga will undergo new tests in Madrid today.
He’s leaving the French NT camp.
Initial tests after injury were positive but Real want to check it at Valdebebas.
More to follow today. pic.twitter.com/x3HYSQPrSg
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 16, 2023
ناوەڕاستکارە تەمەن 21 ساڵانییەکە لەلایەن ستافی پزیشکی هەڵبژاردەکەی پشکنینی پزیشکی بۆ کرا، دەرکەوت پێکانی هەیە، بەڵام ریال مەدرید دەیەوێت ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە مەدرید پشکنینی بۆ بکاتەوە، تا وردەکاری تەواو لەسەر پێکانەکەی وەربگرێت.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، پێکانەکەی کاماڤینگا لە ئەژنۆیدایە، بەڵام جارێ ماوەی دوورکەوتنەوەی دیارینەکراوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یانە ئیسپانییەکە ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا بکات.
هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە 18 و 21ـی ئەم مانگە، لە پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی گیبرالتار و یۆنان دەبێتەوە، بەڵام کاما لەهەردوو یارییەکە بێبەش دەبێت.
🚨💣 Eduardo Camavinga est resté au sol après un choc avec Ousmane Dembélé 🤕
🎥 @lachainelequipe pic.twitter.com/nWJaOGHheg
— BeFootball (@_BeFootball) November 15, 2023