ئینگلتەراگرنگترین

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نوێی مانچێستەر یونایتد کێیە؟

یەکێکە لە دێرینترین کارمەندانی یانەکە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد شوێنگرەوەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەستلەکارکێشاوە دەستنیشان دەکات.

پاتریک ستیوارت شوێنی ریچارد ئارنۆڵد دەگرێتەوە و دەبێتە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری شەیتانە سوورەکان.

ئارنۆڵد لە مانگی شوباتی رابردوو، بەشێوەیەکی کاتی پۆستەکەی پێدرا، ئەمەش دوای دوورخستنەوەی ئێد وودوارد لەو پۆستە. لە دوای کڕینەوەی %25ی پشکەکانی یانەکە لەلایەن سێر جیم راتکڵیف، گۆڕانکارییەکە کرا.

ستیوارت پێشتر لە بەشی یاسایی و ئەندامی بۆردی مانچێستەر یونایتد بووە، یەکێکە لە پارێزەرە دێرینەکانی ئەو یانەیە و کارە یاساییەکان لەسەر ئەستۆی ستیوارت بووە.

 

پاتریک یەکێکە لە کارمەندە دێرینەکانی مانچێستەر یونایتد، بردنەوەی چامپیۆنزلیگ، چوونە نێو بازاڕی بۆرسەی نیویۆرک و سەردەمی دوای سێر ئەلێکس فێرگسنیشی بینیوە، بۆیە ئەزموونێکی زۆری لە مێژووی یانەکەدا هەیە.

ستیوارت لە ساڵی 2006 بووە بەڕێوەبەری بەشی یاسایی مانچێستەر یونایتد. پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ خاوەن پشکەکاندا هەیە، چونکە بەردەوام کاریان بەیەکەوە هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button