ئه‌وروپائینگلتەراجیهانراپۆرتی تایبەتگرنگترین

پێشنیازی یاسایەکی نوێ بۆ یاریی تۆپی پێ دەکرێت؛ یاریزان 10 خولەک لە یاریگا دەربکرێت

وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر زۆربوونی بێڕێزییەکان بەرامبەر ناوبژیوانان

Yariga App

بەهۆی زۆربوونی هەڵسوکەوتە ناشرینەکان و بێڕیکردن بەرامبەر ناوبژیوانانی یاریی تۆپی پێ، پێشنیازی یاسایەکی نوێ بۆ یاریی تۆپی پێ دەکرێت.

رۆژنامەی زە تایمزی بەریتانی ئاشکرایکردووە، دەستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بەنیازە یاسایەکی نوێ بۆ یاریی تۆپی پێ زیاد بکات، ئەم دەستەیە کە ساڵی 1886 دامەزراوە و بارەگایەکەی لە شاری زیورخ لە سویسڕایە، دەیەوێت ئەگەر هەر یاریزانێك بێ ڕێزییەکی بەرامبەر ناوبژیوان کرد، 10 خولەک لە یاریگا دەربکرێت.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگ تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشکردنە سەر ناوبژیوانان یان بێڕێزیکردن و ناڕەزایەتی بەرامبەریان، ناوبژیوانان 88 کارتی زەردیان بەرامبەر یاریزانان بەرز کردووەتەوە و ئەم ئامارە هەمووانی نیگەران کردووە.

English football officials seven times more likely to be verbally abused  than European counterparts

لوکاس برود سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری دەستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی لە لێدوانێکی بە ماڵپەڕی زە تایمزی راگەیاندووە ؛’بێڕێزیکردن بەرامبەر ناوبژیوانان یەکێکە لە بابەتە سەرەکییەکانی دەستەکەمان، چونکە لە ساڵانی داهاتوو دووچاری کێشەیەکی گەورەمان دەکات، لەبەر ئەوەی ئەگەر یاریزانان هێرش بکەنە سەر ناوبژیوان یان ناڕەزایەتی و قسەی ناشرین بکەن تەنیا کارتێکی زەرد وەردەگرن، بۆیە زۆر گوێی پێ نادەن، بەڵام ئەگەر بۆ ماوەی 10 خولەک لە یاریگا دووربخرێنەوە، ئەوا دان بەخۆیاندا دەگرن، چونکە ئەگەر ئێمە پارێزگاریی لە ناوبژیوانان نەکەین، ئەوا لە داهاتوو هیچ کەسێك ئامادە نابێت ببێتە ناوبژیوان، چونکە ناوبژیوانان کێشەیان زۆرە و بەشێکیان لە ترسی ئەوەی ئایا توندوتیژی یان قسەی ناشرینیان لە یارییەکە پێ دەگوترێت یان نا، شەوی پێش یارییەکان خەویان لێ ناکەوێت’.

Soccer violence: Referees under siege | CNN

دەستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (IFAB) دەیەوێت سوود لە بیرۆکەی یارییەکانی رەگبی و باسکە وەربگرێت، جگە لە کاپتنی تیپەکە هیچ یاریزانێکی دیکە بۆی نەبێت بچێتە لای ناوبژیوان و مشتومڕی لەگەڵ بکات، تەنانەت ئێستا لە بەشێکی خولی تیپە میللییەکان لە بەریتانیا یاسای 10 خولەک دەرکردنی ئەو یاریزانەی هەڵسوکەوتی ناشرین بەرامبەر ناوبژیوان ئەنجام دەدات، جێبەجێ دەکرێت و بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی چاودێران سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێناوە.

دەستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی لەم مانگە وابڕیارە لە لەندەن کۆببێتەوە و بڕیار بدات بە شێوەیەکی تاقیکاریی یاسای دوورخستنەوەی هەر یاریزانێک بۆ ماوەی 10 خولەک دەربکات، ئەگەر هەڵسوکەوتی ناشرینی بەرامبەر ناوبژیوان نواند، تەنانەت دەستەکە بەنیازە کامێرا لە هەر ناوبژیوانێك ببەستێت بۆ ئەوەی لەکاتی هەبوونی گومان لە نواندنی هەڵسوکەوتی ناشرینی یاریزانان سوودی لێ وەربگیرێت.

 Michael Ballack confronts referee Tom Henning Ovrebo in 2009

بابەتی زیاتر

Back to top button