ئینگلتەرا

بەپەلە: بەڕێوبەری گشتی مانچێستەر یونایتد دەستی لەکار کێشایەوە

Yariga App

یاریگا-ریچارد ئارنۆڵد بەرێوبەری گشتی مانچێستەر یونایتد دەست لەکار کێشانەوەی خۆی راگەیاند و  مانگی داهاتوو پۆستەکەی جێدەهێڵێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، رۆیشتنی ئارنۆڵد بەشێکە لەو گۆڕانکارییانەی یانەکە بەخۆیەوە دەبینێت پاش کڕینەوەی 25٪ی پشکەکانی یانەکە لەلایەن گروپی ئینیۆس بە سەرۆکایەتی سێر جیم راتکلیف. وابڕیارە لە ساڵی تازەوە راتکلیف  و گروپەکەی رۆڵیان هەبێت لە بڕیارە کارگێڕی و وەرزشییەکانی یانەکە.

ساڵانێکی زۆرە هاندەرانی یونایتد ناڕازین لە بنەماڵەی گلەیزەری خاوەنی یانەکە. هەرچەندە بڕیار وابوو بە تەواوی یانەکە بفرۆشن بەڵام دوای نزیکەی ساڵێک لە مامەڵە کردن سەرەنجام بڕیاریان دا تەنها 25٪ی پشکەکان بفرۆشن.

مانچێستەر لەم وەرزەدا ئاستێکی باش نیشان نادات و لە ریزبەندی شەشەمی پریمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button