بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

بۆچی جولیان لۆپێتێگی ئیتیحادی رەتکردەوە؟

Yariga App

یاریگا –

لە پێناو پرێمەرلیگ، جولیان لۆپێتێگی، ئۆفەرێکی یانەی ئیتیحادی سعودی رەتکردەوە.

دوو هەفتە لەمەوبەر، بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە و تێكچوونی پەیوەندی لەگەڵ كەریم بێنزێمای ئەستێرەی یەكەمی یانەكەدا، نونۆ سانتۆس لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەی ئیتیحاد دوورخرایەوە.

هاوکات چەند رۆژێک لەمەوبەر رۆژنامەی ریازیەی سعودی بڵاویکردەوە، کە ئیتیحاد لەگەڵ جولیان لۆپێتێگی ئیسپانی و راهێنەری پێشووی وۆلڤزی ئینگلیزی گەیشتووەتە رێككەوتن بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە.

بەڵام کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، لۆپێتێگی ئۆفەرێکی فەرمی یانەی ئیتیحادی رەتکردووەتەوە و نایەوێت پەیوەندی بە خولی رۆشنی سعودی بکات.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، ئامانجی راهێنەرە ئیسپانییەکە گەڕانەوەیە بۆ پرێمەرلیگ، دەیەوێت لەو خولە درێژە بە کارەکەی بدات.

جولیان لە وەرزی 2022-2023 راهێنەرایەتی وۆڵڤزی ئینگلیزی کرد، یانەکەی نزیکبوو لە دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ، بەڵام لە کۆتاییدا لە پلەی سێزدەیەمی ریزبەندی خولەکە کۆتاییان بە وەرزەکە هێنا. لە هاوینیشدا راهێنەرەکەیان لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

جولیان لۆپێتێگی لەگەڵ وۆڵڤز

بابەتی زیاتر

Back to top button