ئه‌ڵمانیاگرنگترین

مەرجێکی نهێنی گرێبەستەکەی بایرن میونشن و هاری کەین ئاشکرادەبێت

مەرجێکی ئاسانە بۆ مەکینەی گۆڵ

Yariga App

یاریگا

مەرجێکی نهێنی گرێبەستی نێوان بایرن میونشن و هاری کەین ئاشکرادەبێت، کە شازادە ئینگلیزەکە لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو بە بڕی 95 ملیۆن یۆرۆ لە تۆتنهامەوە پەیوەندیکرد بە یانە ئەڵمانییەکە.

رۆژنامەنووس کریستیان فاڵک لە رۆژنامەی بییڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، بڕگەیەک لە گرێبەستەکە هەیە کە پێشتر ئاشکرانەبوو، بەپێی ئەو بڕگەیە هێرشبەرەکەی بایرن دەتوانێت پاداشتی دارایی بەدەستبهێنێت.

بڕگەکە بریتییە لەوەی ئەگەر هاتوو هاری کەین لە وەرزێک، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بە بەشداری لە 40 گۆڵ کرد، ئەوا بڕی 250 هەزار یۆرۆ وەک پاداشات وەردەگرێت.

کەین لەم وەرزە تا ئێستا 16 یاری بۆ یانە باڤارییەکە کردووە، 21 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵیشی درووستکردووە، بەشداربووە لە 28 گۆڵی تیپەکەیدا.

بەمشێوەیە هێرشبەرە تەمەن 30 ساڵانییەکە، پێویستی تەنیا بە 12 گۆڵ و ئەسیستی دیکەیە، تا بگات بەو پاداشتە داراییەی کە بۆی دانراوە.

شازادە هاری، لە سەرەتای پەیوەندیکردن بە بایرن میونشن بە ئاستێکی بەرز دەرکەوت، هەرچەندە لە جامی ئەڵمانیا کرانەدەرەوە و پێشەنگی بۆندسلیگاش نین، بەڵام رێژەی زۆری گۆڵەکانی ناوبراو بووەتە وزەیەکی زۆر بۆ تیپەکەی تۆماس تۆخێل، هیوایەکی زۆریان بە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ و بۆندسلیگاش هەیە.

هاری کەین لەگەڵ بایرن میونشن

بابەتی زیاتر

Back to top button